نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
جیهان 09:40 AM - 2026-07-08
PUKMEDIA
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی
بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە زیاتر لە 76 دۆلار
مامەڵەی پێوە دەکرێت، هۆکارەکەشی بۆ دەستپێکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و
ئێران دەگەڕێتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی (Oil Price)، یەک بەرمیل نەوتی برێنت دوو دۆلار و 33
سەنت بەرزتر بووە و بە 76 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی تەکساس دوو دۆلار و
19 سەنت بەرزبووە و بە 72 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ
دەستپێکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە، کە شەوی رابردوو،
ئەمریکا 80 پێگەی ئێرانی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بۆردومانکرد، پێشتریش سێ
کەشتی لە گەروی هورمز هێرشیان کرابووە سەر.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆی جەنگی
ئەمریکا و ئێران لە 28ی2ی2026، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و گەیشتە 119
دۆلار، بەڵام لەگەڵ دانوستانی ئەو دوو وڵاتە لە پاکستان لە مانگی نیسان و دواتر
رێککەوتنیان لە سویسرا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و یەک بەرمیل نەوت بۆ
71 دۆلار دابەزی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

