لە عیراق یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس بەدوای کاردا دەگەڕێن
عیراق 09:53 AM - 2026-07-08
AFP
بێکاری لە عیراق
بێکاری لە عیراق هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە و
بەپێی ئامارە رەسمییەکان زیاتر لە ملیۆن و 700 هەزار کەس ناویان
تۆمار کردووە و بەدوای کاردا دەگەڕێن، وەزارەتی کاری فیدڕاڵی کار بۆ هاندانی پرۆژە
بچووکەکان و ڕاهێنانی گەنجان دەکات.
ڕۆژنامەی سەباح، بڵاویکردووەتەوە، بێکاری لە عیراقدا بووەتە
ئاڵنگارییەکی گەورە بۆ حکومەت، تەنیا لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانی پیشەیی سەربە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق، یەک ملیۆن و 700 هەزار کەس ناوی خۆیان
تۆمار کردووە کە لە هەوڵی دۆزینەوەی هەلی کاردان، ئاماژە بەوەش کراوە کە پشکی شێری
ئەم ژمارەیە بەر گەنجان دەکەوێت.
ئوسامە مەجیدی خەفاجی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کار ڕایگەیاندووە،
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کار دەکەن بۆ دانانی پلانێکی گشتگیر کە پاڵپشتی لە
پرۆژە پێشەنگەکان دەکات.
بە وتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کار، پلانەکە دابینکردنی هەلی
کار، پەرەپێدانی بەرنامەکانی کارگێڕی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان
دەگرێتەوە، لەگەڵ کردنەوەی خولی شارەزایی
بۆ گەنجان و هەوڵدان بۆ زیادکردنی وەبەرهێنان.
وەزارەتی کاری عیراق جەخت لەسەر هاندانی کارکردنی ئازاد و داهێنانی
گەنجان دەکاتەوە، بە وتەی ئوسامە مەجیدی خەفاجی ، وەزارەتەکەیان کار بۆ هاندانی
گەنجان دەکات تاوەکو پرۆژەی وەبەرهێنانی تایبەت بەخۆیان دابنێن، ئەمەش نەک تەنیا
هەلی کار بۆ خۆیان، بەڵکو بۆ گەنجانی دیکەش دابین دەکات، کە لە ئەنجامدا دەبێتە
هۆی چالاککردنی ئابووریی وڵات و پتەوکردنی پرۆسەی گەشەپێدان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

