ئەمریکا داوای کردنەوەی گەروی هورمز لە ئێران دەکات
جیهان 09:09 AM - 2026-07-11
میدیاکان
سوپای پاسداران لە گەروی هورمز
واشنتن داوای لە تاران کردووە لەراگەیێنراوێکی رەسمیدا دووپاتی بکاتەوە کە هێرشەکانی بۆ سەر
کەشتییەکان لە گەرووی هورمز راگرتووە و هەموو هێڵەکانی کەشتیوانی لە کەنداو کراوەن
بۆ گواستنەوەی بێبەرامبەر، ئێرانیش ئەمریکا بە پێشێلکردنی یاداشتنامەی نێوانیان تۆمەتبار دەکات.
بەپێی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، لێپرسراوانی ئەمریکا ئێوارەی هەینی ئاشکرایان کرد: واشنتن
داوای لە ئێران کردووە ڕاگەیێنراوێکی رەسمی دەربکات و لەو ڕاگەیێنراوەدا دەبێت تاران پشتڕاستی بکاتەوە
کە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ڕاگرتووە و هەموو هێڵەکانی
کەشتیوانی لە کەنداو کراوەن بۆ گواستنەوەی بێبەرامبەر.
بەپێی
ماڵپەڕەکە، یەکێک لە بەرپرسە ئەمریکییەکان دووپاتی کردووەتەوە: یان ئەو لێدوانەمان
بۆ دەدەن، یان هیچ شتێکمان نابێت پێشکەشیان بکەین، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی
بەردەوامیی دانوستانەکان بەستراوەتەوە بەو هەڵوێستەی تارانەوە.
لە بەرامبەریشدا، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی
ئێران، رایگەیاند: تاران تەواوی ئەو بەڵێنانەی جێبەجێ کردووە کە لە یاداشتی
لێکتێگەیشتنی نێوانیان لەگەڵ ئەمریکادا هاتبوو.
عراقچی لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
"ئێکس" نووسیویەتی: ئێران تا ئێستا بەڵێنەکانی خۆی بردووەتە سەر، بە
پێچەوانەی ئەوەی وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بانگەشەی بۆ دەکات، کە خۆی بڕگەی نۆی
یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەی پێشێل کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،هێرشەکانی هەفتەی رابردووی سەر
کەشتییەکان کاردانەوەی توندی واشنتنی لێکەوتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،
فەرمانی دا بە هێرشکردنە سەر چەند ئامانجێکی ناوخۆی ئێران وەک تۆڵەکردنەوەیەک،
هاوکات ترەمپ کۆتاییهاتنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی ڕاگەیاند کە لە مانگی حوزەیرانی
ڕابردوودا لە نێوان هەردوولادا ئیمزا کرابوو، ئەم بڕیارە دۆخی ناوچەکەی گەڕاندەوە
بۆ قۆناغی گرژیی سەربازیی ڕاستەوخۆ و هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێکتێگەیشتنانەی پێشتر
هەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

