وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی: لە گەڕاندنەوەی پارەکان دەبێت مافی گەنجینە پارێزراو بێت
عیراق 09:43 AM - 2026-07-11
PUKMEDIA
لۆگۆی وەزارەتی دارایی عیراق
وەزارەتی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت: ڕۆڵی ئەوان
لە گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵکاران، تەنیا لە لایەنە داراییەکان و پاراستنی مافی
خەزێنەی گشتیدا کورت دەبێتەوە، دەشڵێت: گەراندنەوەی پارەکان دەبێت بە جۆرێک
بێت کە مافی گەنجینەی گشتی مسۆگەر بکات.
وەزارەتی دارایی عیراق،
لە راگەیەندراوێکیدا سەبارەت بە کەیسەکانی گێڕانەوەی ئەو
پارانەی لە ڕێگەی گەندەڵییەوە براون ئاماژەی بەوەکردووە: لەبەر ڕۆشنایی بەیاننامەکەی دوێنێی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، وەزارەتی
دارایی جەخت دەکاتەوە کە لە دۆسیەکانی پێوەست بە گێڕانەوەی پارە دزراوەکان،
دەسەڵاتی ئەوان تەنیا چاودێریکردنی لایەنی دارایی و مسۆگەرکردنی مافی دەوڵەتە.
دەشڵێت:هەر میکانیزمێک بۆ دانەوەی ئەو پارانەی
لەسەر سزادراوان ماونەتەوە، دەبێت بە جۆرێک بێت کە تەواوی
مافەکانی خەزێنەی گشتی مسۆگەر بکات،هەروەها بڕیارێکی پابەندکەر و جێبەجێکراو بێت، ئەمە جگە لەوەی پێویستە سەرجەم سەروەت و سامانی گشتی و مافەکانی دەوڵەت بپارێزێت.
سەبارەت بە لێخۆشبوون لە تۆمەتباران، وەزارەتی
دارایی فیدڕاڵی رایگەیاندوە: " هەر رێکارێکی یاسایی لە تایبەتمەندی دادگاکانە،
کە دەسەڵاتەکانی خۆی پیادە دەکات.
لە کۆتایشدا، وەزارەتی دارایی، دووپاتی
کردووەتەوە، کە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و چاودێری دەکات، بۆ ئەوەی
سامانی گشتی بەپێی یاساکان بپارێزن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 10-7-2026
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق راگەیەندراوێکی رەسمی لەسەر رێکارەکانی تایبەت بە
کەیسی گەورە گەندەڵیی "دزینی سەدە" بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد
کە ئامانجی دادگا تەنها سزادانی گەندەڵکاران نییە، بەڵکو گەڕاندنەوەی پارە
دزراوەکانی دەوڵەتیشە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

