لە PUKMEDIA وە هۆكاری نەناردنی مووچە بزانە
کوردستان 01:02 PM - 2026-07-12
PUKMEDIA
پارەی عیراقی
ماوەی نزیكەی 50 رۆژە، مووچە لەهەرێمی كوردستان دابەشنەكراوەو مووچەخۆرانیش لەبارودۆخێكی خراپی داراییدان، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران لەفراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: نەبوونی پارەی كاش، ناردنی مووچەی بۆ هەرێم دواخستووەو چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە عیراق مووچە بنێرێت.
رامیار حەیدەر سەعید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: عیراق بەگشتی بەقەیرانی پارەی كاشدا تێدەپەڕێت و ئەمەش بووەتە هۆكار بۆ نەناردنی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ هەرێم.
وتیشی: بەهەمان هۆكار مووچەخۆرانی عیراقیش لەم مانگەدا، وەرگرتنی مووچەكانیان دواكەوتووەو دوای 40 رۆژ، كۆتایی هەفتەی رابردوو مووچەخۆرانی عیراق مووچەیان وەرگرت.
ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: ئەو گەندەڵییەی لەعیراق هەیە، بەتایبەت لەلایەن كاربەدەستانی پلە باڵاوە، هۆكاری سەرەكییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دیناری عیراق و نەبوونی پارەی كاش، لەكاتێكدا لەماوەی رابردوودا بینیمان دەیان ملیار دیناری گەندەڵكاران دەستیان بەسەردا گیرا.
ئەوەشی خستەڕوو: سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی عیراق، لارییان لەناردنی مووچە لەكاتی خۆیدا بۆ هەرێم نییەو نەناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رێگر نابێت بۆ ناردنی مووچە، چونكە ئەگەر حكومەتی هەرێمیش نەتوانێ لەوادەی خۆیدا پارەی داهاتی ناوخۆ بۆ عیراق بگەڕێنێتەوە، ئەو بڕە پارەیە لەكۆی گشتی مووچە دەبڕدرێت (مقاصة) و پاشان مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق، رایگەیاندووە: "لەچەند رۆژی داهاتوودا پارەی مووچە كۆدەكرێتەوەو بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت"، ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە كە عیراق لە قەیرانی پارەی كاشدایە.
رۆژی 26ی 5ی 2026، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم كردو لەماوەی سێ رۆژدا كۆتایی بەپڕۆسەكە هێنا، لەو وادەیەشەوە تا ئەمڕۆ 12ی 7ی 2026، كە نزیكەی 50 رۆژ دەبێت مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان پێنەدراوەو لەبارودۆخێكی سەختی ئابوریدان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

