سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
کوردستان 03:34 PM - 2026-07-14
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
دوای 50 رۆژ لە
وەرگرتنی مووچەی مانگی ئایار، سبەینێ چوارشەممە 15ی7ی2026، وەزارەتی دارایی حکومەتی
هەرێمی کوردستان دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان دەکات و لەماوەی سێ رۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.
بەپێی
ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە،
سبەینێ هەریەک لە (خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی + بەرکەوتوانی
کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە،
تەندروستی) مووچەکانیان وەردەگرن.
هاوکات،
رۆژی پێنجشەممە 15ی7ی2026، هەریەک لە (خاوەن پێداویستی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی
دەسپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، ناوچەکانی
دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، کاروباری
شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد،
ئەنجومەنی دادوەری، پلان دانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە
و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری
کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و
فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، سەرۆکایەتی پەڕلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی
هەرێم).
هەر
بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی شەممە
18ی7ی2026، هەریەک لە (پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، فەرماندەیی دەڤەری 1 و دەڤەری
2، ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش)مووچەکانیان
وەردەگرن و کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رۆژی 13ی 7ی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڕی 841
ملیارو 161 ملیۆن دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و
مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بۆ خرایە سەر
هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی
ناوەندی عیراق و بەوپێیەش وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 120 ملیار دیناری وەك
پشكی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران لە كۆی تەمویلی
مووچە لێبڕیوە، سەرەڕای ئەوەی بڕی سێ ملیارو 326 ملیۆن و 931 هەزار دیناری لە
تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران نەناردووە كە بریتییە لەشایستەی مووچەی مانگەكانی
رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

