ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
عیراق 06:33 PM - 2026-07-14
میدیاکان
ساتی پێشوازی ترەمپ لە عەلی زەیدی
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی پێشوازی لە عەلی
زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عیراق
کرد و رایگەیاند: ئێمە عێراقمان خۆش دەوێت
ترەمپ لەکاتی پێشوازی لە عەلی زەیدی، رایگەیاند: زەیدی زۆر باش نوێنەرایەتییان دەکات، ئەم پیاوە هەڵبژاردنێکی گەورەی بردووەتەوە،دەتوانم پێت بڵێم خەڵکی عیراق زۆر بەباشی نوێنەرایەتییان دەکرێت،
ئێمە عیراقمان خۆش دەوێت.
پێشتر حەیدەر عەبود، وتەبێژی حکومەتی عیراق ڕایگەیاند، گرنگترین ئەو
تەوەرانەی کە لەسەر مێزی گفتوگۆ هاوبەشەکانی نێوان بەغداد و واشنتن دەبێت،
تاوتوێکردنی ئاستی هاوبەشیی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵاتە.
وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی هاوبەشیی ستراتیجی بە
گرنگترین پشتیوانی دادەنرێت بۆ بەرجەستەکردنی هاوبەشییەکە و گواستنەوەی لە قۆناغی
ئەمنی و قەیرانەکانەوە بۆ پانتایی ئابووری، کە دەبێتە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ
ستراتیجییەکی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە،ڕۆژی دووشەممە (13ی تەممووزی 2026)، عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای حکومی و ئابووری بە سەردانێکی رەسمی بەغدادی پایتەختی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێهێشت.
وەفدەکەى عیراق لەم سەردانەدا کۆمەڵێک دۆسیەی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ئەمریکی تاوتوێ دەکات، کە لە پێشەنگیاندا پرسە سیاسی و ئەمنییەکانن، لەگەڵ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.
وەفدەکەش پێکهاتووە لە:
وەزیرانی دەرەوە، دارایی، نەوت، کارەبا، و بازرگانی.
پارێزگاری بانکی ناوەندی و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی.
ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران، راوێژکاران و بەرپرسانی باڵای دەوڵەت.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

