وتەبێژی حکومەتی عیراق: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لەهاوبەشیی ئەمنییەوە بۆ وەبەرهێنان گۆڕاون
عیراق 09:10 AM - 2026-07-15
واع
حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حکومەتی عیراق
وتەبێژی حکومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت،
پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتن لە هاوبەشییەکی ئەمنییەوە بۆ کایەی وەبەرهێنان و
دارایی گۆڕاون و دووپاتیشی دەکاتەوە:عیراق
خۆی لە تەوەرەکانی ململانێ بەدوور دەگرێت.
حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حکومەتی عیراق، ڕایگەیاند: سەردانەکەی
سەرۆکوەزیران بۆ واشنتن بنەمایەک بۆ قۆناغێکی نوێی ئابووری لە پەیوەندییەکانی
نێوان هەردوو وڵات دادەنێت.
دەشڵێت: کۆبوونەوەی نێوان زەیدی و ترەمپ زۆر ئەرێنی بووە و تێیدا جەخت
لە گواستنەوەی هاوبەشییەکان لە بواری ئەمنییەوە بۆ کەرتی وەبەرهێنان، دارایی و وزە
کراوەتەوە.
عەبوودی ئاماژەی بەوەسکرد: عیراق خۆی لە تەوەرەکانی ململانێ بەدوور
دەگرێت و دەست لە کاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێک وەرنادات.
دووپاتیشی کردەوە: حکومەتی ئێستا لەسەر ئەم پرەنسیپە جێگیرە کار دەکات
بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەل، بەتایبەت لەم قۆناغەدا کە کەرتی ئابووری
گەورەترین ئاڵنگاریی بەردەم وڵاتە، بۆیە هەوڵدەدرێت عیراق بکرێتە ناوەندێکی
گەشەپێدانی دوور لە گرژی.
لە کۆتایشدا، حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حکومەتی عیراق: ئاشکرای کرد،
ڕۆژی 30ی9ی 2026 کۆتایی بە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عیراق دێت، لە ئەو بەروارەدا
قۆناغێکی نوێی گەشەپێدان دەستپێدەکات کە تێیدا هاوبەشیی ئابوریی درێژخایەن و
ڕەخساندنی ژینگەیەکی سەقامگیر بۆ وەبەرهێنەران جێگیر دەکرێت، ئەمەش وەک
وەرچەرخانێکی مێژوویی لە پەیوەندییەکان ئەژمار دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

