لە سلێمانی ئەی تی ئێمەکان پارەیان تێدا نییە
کوردستان 09:10 AM - 2026-07-15
PUKMEDIA
ئامێرێكی (ATM) لەسلێمانی
دوای 50 رۆژ لە وەرگرتنی مووچەی مانگی ئایار، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی7ی2026، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات و لەماوەی سێ رۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەكانیان وەربگرن، بەڵام تاوەكو ئێستا ئامێرەكانی (ATM) لەسلێمانی پارەیان تێدا نییەو هیچ مووچەخۆرێك مووچەی وەرنەگرتووە.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ هەریەك لە (خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانیانی سیاسی + بەركەوتوانی كیمیاباران، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە، تەندروستی) مووچەكانیان وەربگرن، بەڵام تاوەكو ئێستا ئامێرەكانی (ATM) لەسلێمانی پارەیان تێدا نییەو هیچ مووچەخۆرێك مووچەی وەرنەگرتووە.
هاوكات، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 15ی7ی2026، هەریەك لە (خاوەن پێداویستی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلان دانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و لاوان، كارەبا، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاكەوتن، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی هەرێم) مووچە وەربگرن.
هەر بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە رۆژی شەممە 18ی7ی2026، هەریەك لە (پێشمەرگە (دیوان، لیواكان)، فەرماندەیی دەڤەری 1 و دەڤەری 2، ب. پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەكان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش)مووچەكانیان وەربگرن و كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە بێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 13ی 7ی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڕی 841 ملیارو 161 ملیۆن دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بۆ خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق و بەوپێیەش وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 120 ملیار دیناری وەك پشكی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران لە كۆی تەمویلی مووچە لێبڕیوە، سەرەڕای ئەوەی بڕی سێ ملیارو 326 ملیۆن و 931 هەزار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران نەناردووە كە بریتییە لەشایستەی مووچەی مانگەكانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

