سەرۆک وەزیران ئیدانەی هێرشەکانی هەولێر دەکات
کوردستان 09:11 AM - 2026-07-16
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق
شەوی رابردوو چەند درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر تێکشکێندران و خرانە
خوارەوە، هاوکات سەرۆکوەزیرانی عیراق لە پۆستێکدا ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات و
رایدەگەیەنێت: کە بەهیچ جۆرێک چاوپۆشی بەرامبەر ئەم هەوڵە تاوانکارییانە ناکەین.
عەلی زەیدی،
سەرۆکوەزیرانی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا لەسەر هەژماری خۆی لە سەکۆی ئێکس ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییانە دەکات کە شەوی
ڕابردوو لەشاری هەولێر ڕوویانداو رایگەیاندووە: لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی
دەستووریمانەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە لە رێگەی فڕۆکەی
بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا و ئاسمانی شاری هەولێری لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەزاندوە،
جەختیش دەکەینەوە کە هیچ چاوپۆشی و کەمتەرخەمییەک ناکەین بەرامبەر بەم هەوڵە
تاوانکارییانەی کە بە بێهیواییەوە دەیانەوێت زیان بە سەقامگیریی گەلەکەمان بگەیەنن.
ئەوەش دەڵێت: ڕێنماییمان
داوە بە دەزگا ئەمنییە تایبەتمەندەکان کە هەموو هەوڵێکی خۆیان لەگەڵ هێزە
ئەمنییەکانی هەرێمدا بخەنە گەڕ، بۆ گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بە مەبەستی
ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژیانە، و بنەبڕکردنی هەوڵی هەر لایەک کە
بیەوێت زیان بە ئاسایشی کۆمەڵگەی عیراقی بگەیەنێت لە هەر شوێنێک بێت.
شەوی رابردوو 15ی
تەممووزی 2026، لە سەعاتەکانی 20:53 تا 21:20، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی
بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، بەپێی زانیاریی هێزە
ئەمنییەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

