دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
عیراق 02:19 PM - 2026-07-21
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەکاری بۆ دانیشتنێکی تایبەت دەکات بۆ
تاوتوێکردنی گەورەترین ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی، کە تێیدا وردەکاریی خەرجی و
سەرپێچییەکانی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت خراوەتە ڕوو، سەرۆکی لیژنەی دارای نوێنەرانیش دەڵێت: راپۆرتەکە حەوت
هەزار لاپەڕەیە و بەشێکی مەترسیدارن.
عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق
ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکەی دیوانی چاودێریی دارایی عیراق بۆ ساڵی 2025، لە زیاتر لە حەوت
هەزار لاپەڕە پێکهاتووە، ئەم ڕاپۆرتە پەیوەستە بە کار و چاودێریکردنی سەرجەم
یەکەکانی خەرجکردن لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد: ڕاپۆرتەکە خشتەی چەندین
سەرپێچی لەخۆدەگرێت کە بەشێکیان "مەترسیدارن".
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ،ئاشکراشی کرد: ئەو سەرپێچیانەی ڕەهەندی یاساییان
هەبووە ڕەوانەی دادگا کراون، بەشێکی دیکەشیان پێویستیان بە وەڵامدانەوەی رەسمی
لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە و هەندێکیشیان سەرپێچی کارگێڕین کە دەبێت لە ناو
فەرمانگەکاندا چارەسەر بکرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە،فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران
بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت بە پرسی گەندەڵی ئەنجام
دەدات، لە دانیشتنەکەدا سەرۆک و بەرپرسانی دیوانی چاودێریی دارایی ئامادە دەبن بۆ
خوێندنەوە و گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتەکە، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی یاسای بەڕێوەبردنی
دارایی عیراق.
ئامانجی سەرەکی لەم دانیشتنە و خستنەڕووی ڕاپۆرتە 7,000 لاپەڕەییەکە،
دۆزینەوەی ڕێگەی نوێیە بۆ هاوکاریکردن لە بنبڕکردنی گەندەڵی و پاراستنی دارایی
گشتی، پەرلەمان دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم داتا وردانەوە چاودێریی خەرجییە کردارییەکانی
ساڵی 2025 بکات و ڕێگری لە هەر بەهەدەردانێکی سامان و موڵکی دەوڵەت بگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

