پێشنیاری ئاگربەستی 10 رۆژە بۆ ئێران و ئەمریکا دەکرێت
جیهان 04:43 PM - 2026-07-21
العربیە
دانوستانی ئەمریکا و ئێران
وڵاتانی نێوەندگیر لە نێوان ئەمریکا و ئێران،
پێشنیار بۆ ئەمریکا و ئێران دەکەن بۆ ماوەی 10 رۆژ ئاگر بەست رابگەیەنن و گەروی
هورمزیش بکرێتەوە، ئامانج لە پێشنیارەکەش بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی
ئاشتییە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرپرسانی
باڵای ئێران ئاشکرایان کردووە، کە پێشنیارێکیان بەدەستگەیشتووە، کە تیایدا داوا
کراوە بۆ ماوەی 10 رۆژ ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئەمریکا رابگەیەنرێت.
دوو سەرچاوەی ئاگادار لە هەوڵەکانی ناوەندگیری ڕایانگەیاند، قەتەر، میسر، پاکستان، پێشنیارەکەیان پێشکەشی ئەمریکا و ئێران کردوە.
هاوکات، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران، سەرباری ئەوەی گەیشتنی پێشنیارەکەی پشت راستکردەوە، رایگەیاند:
ئێران لە یەککاتدا وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و هەوڵی دیپلۆماسیش بۆ وەستانی جەنگ
بەردەوامە.
بەپێی پێشنیاری ئاگربەستەکە، لەو ماوەیەدا
جەنگ رادەگیرێت و گەروی هورمزیش بە تەواوی کراوە دەبێت.
پەیوەست بە هەڵوێستی ئەمریکاش، ئەوە بەرپرسانی
ئەمریکا رایانگەیاندووە کە ئیدارەی ترەمپ لە ئێستادا تاوتوێی پێشنیاری وڵاتانی
نێوەندگیر دەکات، هەروەها هانی ئیسرائیلیش دەدات، کە خۆی لە ئەنجامدانی هێرش بۆ
سەر ئێران بە دوور بگرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا و ئێران لە 11ی4ی2026، لە پاکستان بۆ یەکەمجار دەستیان بە دانوستانی ئاشتی نێوانیان کرد، بەڵام بۆ رۆژی دواتر شکستی دانوستانەکانیان راگەیاند، دواتریش چەندین گەڕی دانوستانیان بەردەوام بوو، تاوەکو لە 22ی6ی2026، لە سویسرا یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد، بەڵام لە 8ی7ی2026دا، جارێکی دیکە، ئاڵۆزی و جەنگ لە نێوان هەردوو وڵات دەستپێکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

