گەڕی سێیەمی جەنگی ئەمریکا و ئێران بەردەوامە
جیهان 09:21 AM - 2026-07-24
میدیاکان
بەرردەوامی هێرشەکان
گەڕی سێیەمی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران
بەردەوامە، سێنتکۆم رایدەگەیەنێت: چەندین هێرشیان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران
ئەنجامداوە و ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و بنکەی سوپای ئەمریکای لە ئوردن و
بەحرەین بە ئامانج گرت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 24ی7ی2026، سوپای ئەمریکا
رایگەیاند: لە شەوی سیانزەمینی هێرشەکان، چەند پێگەیەکی ئێران بۆردومان کراوە.
هاوکات، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە
سێنتکۆم، لە راگەیەندراوێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرای
کردووە: هێرشەکان زیاتر لە دوو سەعاتی خایاندووە و ئامانجیش لە هێرشەکان، وەک وەڵامێک
بووە بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکان.
لەلایەکی دیکەوە، میدیاکانی ئێران، بڵاویان
کردەوە، لە ناوچەکانی ئەهواز و ئەندیمشک و ئومێدیە لە باشوری رۆژئاوای وڵات، دەنگی
چەندین تەقینەوە بیستراوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین تەقینەوە لە نزیک دورگەی قشم لە
گەروی هورمز نزیک شاری بەندەر عەباس روویداوە.
لە بەرامبەریشدا،
سوپای ئێران، چەند بنکەیەکی ئەمریکای لە ئوردن و بەحرەین بە ئامانج گرت.
لە راگەیەندراوێکیدا، سوپای ئێران، ئاشکرای
کرد: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەردوو بنکەی شێخ عیسا لە بەحرەین و بنکەی ئەزرەق لە ئوردن
بە ئامانج گیراون.
دەشڵێت: لە هێرشەکەدا کۆگەی چەک و شوێنی
مانەوەی سوپای ئەمریکا بە ئامانج گیراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا و ئێران لە 11ی4ی2026، لە پاکستان بۆ
یەکەمجار دەستیان بە دانوستانی ئاشتی نێوانیان کرد، بەڵام بۆ رۆژی دواتر شکستی
دانوستانەکانیان راگەیاند، دواتریش چەندین گەڕی دانوستانیان بەردەوام بوو، تاوەکو
لە 22ی6ی2026، لە سویسرا یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد، بەڵام لە 8ی7ی2026دا،
جارێکی دیکە، ئاڵۆزی و جەنگ لە نێوان هەردوو وڵات دەستپێکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

