لیژنەی ئاسایش: رەشنوسی پرۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ تەواو بووە
عیراق 11:49 AM - 2026-07-24
سەباح
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی ئاسایش و بەرگری
لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، رایدەگەیەنێت: پرۆژە یاسای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ تەواو بووە و چەندین
بڕگەی وەک تەمەن و ساڵی خزمەت و شایستە دارایی و بڕوانامە باڵاکان لەخۆ دەگرێت.
عەلی نەهیر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند: لیژنەکەمان رەشنوسی هەمواری دووەمی پرۆژە
یاسای خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی تەواو کردووە، ئەمەش دوای ئەوە
هات کە چەندین کۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ئەنجامدا.
لە بارەی بڕگەکانی پرۆژە یاساکەش، پەرلەمانتارەکەی
عیراق، ئاشکرای کرد: تەمەنی خانەنشینی لە 45 ساڵەوە بۆ 40 ساڵ کەمکراوەتەوە، بەو
مەرجەی خزمەتی لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت.
وتیشی: چەندین بڕگەی دیکە بۆ رەشنوسەکە زیاد
کراوە، وەک زیادکردنی پارەی خواردن بۆ مووچەی بنەڕەتی، ئەمە جگە لەوەی خاوەن
بڕوانامە باڵاکان لە رووی وەزیفیەوە، پێشخستنیان بۆ دەکرێت، بەشێوەیەک بڕوانامەی
دکتۆرا دوو ساڵ و ماستەر یەک ساڵ دەبەخشرێن لەکاتی بەرزکردنەوەی پلەکانیان.
پەیوەست بە گرێبەستەکانیش، رایگەیاند: هەر
کارمەندێکی گرێبەست، ئەگەر شەهید بوو، ئەوە وەک دامەزراندنی هەمیشەیی مامەڵەی
لەگەڵ دەکرێت و بریندارانییش پلەی مولازمیان پێدەدرێت، ئەگەر رێژەی برینداربوونەکەشی
50% زیاتر بوو، ئەوە پلەی بەرزتری پێدەدرێت.
لە کۆتایشدا، رایگەیاند: لیژنەکەمان لە چەند
رۆژی داهاتوودا، پرۆژە یاسای وەزارەتی بەرگریش تەواو دەکات، بۆ ئەوەی دادپەروەری
بۆ تەواوی هێزە ئەمنییەکان دەستەبەر بکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

