عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
عیراق 08:45 PM - 2026-07-28
ئەنادۆڵ
ئەردۆگان و عەلی زەیدی
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری
تورکیا کۆبوونەوە وچەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد.
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەلی زەیدی،
سەرۆکوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، بابەتەکانی ئاسایش و وزە لە هەرە کارە لە پێشینەی
گفتوگۆکانیان دەبێت.
دووپاتیشی کردەوە: لەگەڵ عیراق پەیوەندییەکی ستراتیژیمان هەیە و
لەمێژە لەگەڵ عیراقی دراوسێمان بەدوای سەقامگیریداین و بەرەنگاری جەنگ دەبینەوە.
ئەردۆگان، روونیشی کردەوە: وڵاتەکەی ئامادەیە هەرچی لە دەستی بێت بۆ
هاوکاریکردن و پشتگیریکردنی عیراق ئەنجامی بدات.
هەر لە وتەکەیدا، ئەردۆگان ئاشکرای کرد: عیراق یەک ملیۆن بەرمیل نەوتمان بۆ رەوانە دەکات، ئیتر پێویستمان بە هیچ لایەنێکی دیکە نابێت و پێداویستییەکانمان دابین دەکات.
لەلایەکی دیکەوە،عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، هاوبەشی
تورکیاین لە جوگرافیا و وزە و ئاوودا.
ئاماژەی بەوەش کرد، پەیوەندییەکانی عیراق و تورکیا لە داهاتوودا زیاتر
بەرەو پێشەوە دەچن.
سەرۆکوەزیرانی عیراق، باسی لەوەشکرد: لە ئێستاوە دەست بە جێبەجێکردنی
ڕێگای گەشە دەکەین.
وتیشی: سروشت دوو رووباری پێبەخشیوین، رێگەی گەشەپێدان دەکەین بە سێیەم.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عەلی
زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق بەیاوەری وەفدێکی باڵا و بەسەردانێکی رەسمی گەیشتە
تورکیا و چەندین پرسی جێی بایەخی هەردوو لا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرد،
لەوانە گەشەپێدان و ئاو و ئەمنی .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

