riklam

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سێ یەکەمەکان کە بە گرێبەست دادەمەزرێن مافی یەکەمبوونیان پارێزراوە

کوردستان 04:56 PM - 2026-08-03
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسانەی بە گرێبەست دادەمەزرێن لە زانکۆ و ناوەندە حکومییەکاندا، لە هەمان کاتدا لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانن، مافی سێ یەکەمییان پارێزراو دەبێت.

د.توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، دەتوانن داواکاریی پێشکەشبکەن بۆ دامەزراندن بە شێوازی گرێبەست، بەبێ ئەوەی مافی یەکەمیان لەدەست بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو پلاتفۆرمەکە کە تایبەتە بە دامەزراندن بەشێوازی گرێبەست  لەناو وەزارەتی خوێندنی باڵا کارا بکرێت.

لەبارەی دامەزراندنی سێیەکەمەکانیشەوە، د.توانا نەجەف دووپاتی کردەوە: دۆسیەی سێ یەکەمەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری تەواوی لەسەر دەکرێت و بەرگریشی لێدەکرێت، چونکە بە یاسا مافی خۆیانە دابمەزرێندرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 2ی8ی2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا، داتا و زانیاری سەرجەم سێ یەکەمەکانی دەرچووانی ساڵانی 2017 بۆ 2025 لەگەڵ هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا کە تا ئێستا دانەمەزراون ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بە مەبەستی دابینکردنی (میلاک) و (بودجه) بۆیان لە تەرخانی دارایی ساڵی 2027.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket