نەوتهەڵگرێکی عیراق بە گەرووی هوورمزدا تێپەڕی و هەناردەش زیاد دەکات
عیراق 02:22 PM - 2026-08-04
AFP
گەرووی هورمز
وەزارەتی نەوتی
عیراق رایگەیاند، ئەو کەشتیانەی نەوتی عیراقیان هەڵگرتووە، بە سەلامەتی گەروی
هورمزیان تێپەراند، ئاماژەی بەوەشکردوە بەردەوامن لە فرۆشتنی نەوتی
خاو، هەروەها فرۆشتنی مانگی رابردوو لە مانگەکانی پێشوتر باشتر بووە.
سەلیم رکابی،
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، جوڵەی گواستنەوەی نەوتی خاوی عیراق
لەرێگەی گەروی هورمزەوە بەردەوامە و کەشتییە نەوتهەڵگرەکانیان بە شێوەیەکی
ئاسایی بە گەروەکەدا تێدەپەڕن.
ناوبراو
ئاماژەی بەوەشکردوە ،دوا تێپەراندنی گەروەکە بەرپرسیارێتیی
رێڕەوی کەشتییەکان و وەرگرتنی مۆڵەتە پێویستەکان و پرۆسەی گواستنەوەکە
بەتەواوی دەکەوێتە ئەستۆی کڕیارەکان و وەزارەت خاوەندارێتی ئەو کەشتییانە ناکات کە
بەشێکیان بارەکەیان دوو ملیۆن بەرمیل نەوتە.
وتەبێژی
وەزارەتی نەوت باسی لەوەشکردوە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق
(سۆمۆ) راستەوخۆ لەڕێگەی سیستەمی جیهانیی چاودێرییەوە بەدواداچوون بۆ جوڵەی
کەشتییەکان دەکات تاوەکو گەیشتنیان بە پاڵاوگەکان.
سەبارەت بە
ئاستی هەناردەکردنیش، ناوبراو جەختی لەسەر بەرزبوونەوە و باشتربوونی پلە بە پلەی
فرۆشی نەوتی عیراق کردەوە لە مانگەکانی دواییدا و رایگەیاند، ئەنجامی فرۆشتنی
مانگی رابردوو لە مانگەکانی پێشوتر باشتر بووە، ئەمەش نیشانەی
چاکبوونەوەی بەردەوامی ئاستی هەناردەکردنەوەیە بەراورد بەو قۆناغەی دوای قەیرانی
هەناردەکردن لە ێگەی گەروی هورمزەوە هاتە ئاراوە.
ئەمەش لە
کاتێكدایە، دوێنێ 3ـی8ـی2026، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند لە گفتوگۆدان
لەگەڵ ئێران تا کەشتیە نەوتهەڵگرەکانیان گەروی هورمز تێپەڕێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پارتی چەپی نەرویجی پشتیوانی بەجیهانی کردنی جینۆسایدی کوردستان دەکات
08:25 PM - 2026-08-14 -
ئاگرەکەی ئەڵمانیا ماڵ بە زیاتر لە 2000 کەس چۆڵ دەکات
07:58 PM - 2026-08-14 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 8 ملیار دینارە
08:55 AM - 2026-08-14 -
تووشبونێک بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم دەستنیشانکرا
10:32 PM - 2026-08-13
ئەمانەش ببینە
کەشناسی: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دادەبەزن
09:32 AM - 2026-08-14
سێ بڕیار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین دەرچوو
08:55 PM - 2026-08-13
پەرلەمانتارێکی یەکێتی چوار ئامێری شۆردنی گورچیلە بۆ چەمچەماڵ دابیندەکات
05:48 PM - 2026-08-13
دەست بەڕێكارەكانی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكرێت
02:27 PM - 2026-08-13
زۆرترین خوێنراو
-
یادی تەقینەوەکانی سیبا شێخ خدر و گەر عەزیر
بیروڕا 09:00 PM - 2026-08-14 -
پارتی چەپی نەرویجی پشتیوانی بەجیهانی کردنی جینۆسایدی کوردستان دەکات
ی ن ک 08:25 PM - 2026-08-14 -
ئاگرەکەی ئەڵمانیا ماڵ بە زیاتر لە 2000 کەس چۆڵ دەکات
جیهان 07:58 PM - 2026-08-14 -
لیژنەی دارایی: وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی بودجەی 2027 کردووە
عیراق 04:30 PM - 2026-08-14 -
بە کاڵاکردنی مرۆڤ لە میدیادا
بیروڕا 03:03 PM - 2026-08-14 -
کەشناسی: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دادەبەزن
عیراق 09:32 AM - 2026-08-14 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 8 ملیار دینارە
کوردستان 08:55 AM - 2026-08-14



.png)



دابەزێنە

