کەشناسی: پلەکانی گەرما بەبەرزی دەمێنێتەوە
کوردستان 10:04 AM - 2026-08-06
ئاژانسەکان
بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای لە سەرجەم ناوچەکان بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینیشی کرد بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تا هەفتەی داهاتوو بمێنێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە کە "ڕۆژانی هەینی و شەممە، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە ڕۆژی پێش خۆیان."
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە "پلەکانی گەرمای تۆمارکراو بۆ ڕۆژی سبەی هەینی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبن: دهۆک و سلێمانی 41، هەولێر 43، نەینەوا و کەرکووک و ئەنبار 44، سەلاحەدین 46، بەغدا و دیالە و کەربەلا و نەجەف 47، بابل و واست و دیوانیە و موسەنا 48، و میسان و زیقار و بەسرە 49."
ئاماژەی بەوەش داوە: یەکشەممەی داهاتوو، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور هەندێک جار لە ناوچەی باشوور، و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لەوەی لە ڕۆژی پێشوودا تۆمارکرابوون.
وتیشی: کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە، بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور هەندێک جار لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە بەراورد بەوەی لە ڕۆژی پێشوودا لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات تۆمارکرابوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە چین خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت
10:43 PM - 2026-08-24 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بژاردەی گفتوگۆ بنەمای سەقامگیرییە
08:17 PM - 2026-08-24 -
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە
07:50 PM - 2026-08-24 -
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
04:48 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
09:15 PM - 2026-08-24
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
04:51 PM - 2026-08-24
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
01:06 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24







دابەزێنە

