گەندەڵی مەترسیدارترە یان تیرۆر؟
بیروڕا 11:44 AM - 2026-08-06
PUKMEDIA
بورهان شێخ رەئوف
دوو دەیەی رابردوو، گەندەڵی لە عیراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە سەری هەڵدا و لە گەشەكردندایە، بەبێ هیچ چاودێرییەكی جددی، بە جۆرێك رەگی داكوتاوە بە قووڵی و هەموو لایەنەكانی ژیانی كۆمەڵگەی گرتووەتەوە، بەگژاچوونەوە و هەڵوەشانەوەی گەندەڵی پێویستی بەوەیە هۆكارە بنەڕەتییەكانی بدۆزیتەوە.
سیستمی حوكمڕانی عیراق دوای 2003، سەرەڕای ململانێی ناوخۆیی و تائیفی، گەندەڵی گەورەترین بەڵایە كە بەرۆكی گرتووە بە ناوی ئایین و مەزهەب و نەتەوە و نیشتمانەوە، هەركەس بۆی بلوێت دەست بەسەر ماڵی گشتیدا دەگرێت و بۆ خۆی و كەس و كار و دواتر حزبەكەیشی دەبات، بەڵام كێشەكە ئەوە نییە کە گەندەڵكاران هەر سامانی وڵاتەكە تاڵان دەكەن، بەڵكو رێگر و بەربەستن لە بەردەم وەبەرهێنان و گەشەپێدان و پێشكەوتنی وڵاتەكە.
هەرچەندە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق عەلی زەیدی، لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە لە هەوڵدایە بۆ بەگژاچوونەوەی گەندەڵی، هەندێك بەرپرسی حكومەت لە هەندێك جومگە بەرەوڕووی یاساكراونەتەوە و دەركەوت گەندەڵی گەورە كراوە، بەڵام هێشتا زۆری ماوە و حوتە گەورەكان دەستیان بۆ نەبراوە، بۆیە دەستگیرکردنی گەندەڵكاران زەمینەسازییە بۆ راكێشانی سەرمایەی بیانی و رێخۆشكردنە بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ بنیاتنانەوەی وڵات، تا ئێستا تاكە بەربەستی گەورەی بەردەم گەشەكردنی ئابووری عیراق گەندەڵی دارایی و كارگێڕییە.
ئێستا كابینەكەی زەیدی سەرەڕای ئەوەی هێشتا ناتەواوە، وەزیرەكانی بە تەواوی دانەنراون دروشم و ئامانجێكی بۆ خۆی دیاریكردووە، ئەویش فرە چەشنكردنی سەرچاوەی داهاتە بۆ حكومەت كەمكردنەوەی پشتبەستنە بە نەوت، ئەمەش پرسیارێك دێنێتە پێشەوە ئایا حكومەت ئەو توانایەی هەیە؟
لەكاتێكدا ئەم هەوڵانە لە ئارادان حكومەت هەوڵی جێبەجێكردنی ریفۆرمی ئابووری بەرفراوان دەدات، هاوتەریب لەگەڵ هەڵمەت و پەلاماری گەندەڵكاران، لەلایەكی تریشەوە وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەكی بە وردی چاودێری دۆخەكە دەكەن، ئایا ئەو هەنگاوانە كاریگەری و رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ژینگەی وەبەرهێنان و كاركردنیان لە عیراقدا؟
بابەتێكی تری ئاڵۆزكردنی ژینگەی وەبەرهێنان لە عیراقدا، زۆریی لایەنی رەزامەندیی كارگێڕی و رێكاری رۆتیناتی ماندووكەر و خزمخزمێنەیە، ژینگەیەك دەخوڵقێنێت كە وەبەرهێن راو دەنێت نەك رای بكێشێت، لەلایەكی تریشەوە گەندەڵی گورزێكی تریش لەگەل و وڵات دەدات، ئەویش بەرزبوونەوەی تێچووە و دواكەوتنی تەواوبوونی، كوالیتی نزم، لاوازیی خزمەتگوزاری، بە فیڕۆدانی داهاتی دەوڵەت، ئەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان باسی دەكەن، ئەو وڵاتانەی بەسەر گەندەڵیدا زاڵدەبن رادەی وەبەرهێنانیان گەشە دەكات، بەتایبەتی وەبەرهێنەری دەرەكی.
لە كۆتاییدا مەترسیی گەندەڵی لە تیرۆر زیاترە، چونكە تیرۆریستان دیارن و بە ئاشكرا پەلامارت دەدەن، بەڵام گەندەڵكاران لەناو هەموو جومگەكانی دەوڵەت و پەرلەمان و حزبەكاندان و خۆیان بە نیشتمانپەروەر و پاسەوانی ماڵی گشتی دەزانن، بەڵام لە راستیدا پێچەوانەكەی راستە (حامیها حرامیها).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە چین خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت
10:43 PM - 2026-08-24 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بژاردەی گفتوگۆ بنەمای سەقامگیرییە
08:17 PM - 2026-08-24 -
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە
07:50 PM - 2026-08-24 -
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
04:48 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
09:15 PM - 2026-08-24
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
04:51 PM - 2026-08-24
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
01:06 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24







دابەزێنە

