سەرۆکوەزیران و فەرماندەی سێنتکۆم: هێزی هاوپەیمانان لەوادەی خۆیاندا عیراق جێدەهێڵن
عیراق 07:55 PM - 2026-08-12
نوسینگەی راگەیاندن
بەشێکی کۆبوونەوەکە
سەرۆکوەزیرانی عیراق
لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کۆبووەوە و جەختیان لەپابەندبون بە
وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عیراق کردەوە لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی چەک لە
دەستی دەوڵەتدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق و
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێشوازی کردووە لە چارلز براد کوپەر فەرماندەی
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا(سێنتکۆم)، لە دیدارێکیشدا سەرۆکوەزیرانی عیراق، جەختی
لە پابەند بوون بە وادەی کۆتایی هاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عیراق کردەوە، کە رۆژی
30ی9ی2026، وەک دواین وادە دیاریکراوە.
وتیشی: رۆژی 1ی10ی2026،
رۆژێکی نوێ دەبێت بۆ عیراق، بەو پێیەی هیچ هێزێکی بیانی لە عیراق نامێنێت و
سەروەری تەواو وەردەگرێتەوە، کە خۆی دەتوانێت پارێزگاری لە سەقامگیری وڵاتەکەی
بکاتەوە.
لە بارەی چەکدانانی
گروپەکانیشەوە، سەرۆکوەزیرانی عیراق، رایگەیاند: کۆکردنەوەی چەک تەنها لە دەستی
دەوڵەتدا، هەمووان دەپارێزێت و سەروەری و دەسەڵاتی دەوڵەت پتەودەکات، هەروەها
ئاسایش و سەقامگیریش گەرەنتی دەکات.
بەپێی راگەیەندراوەکەی
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران، هەردوولایەن هاوڕابوون لەسەر پابەندبوون بە
وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پێشتر رێککەوتنی لەسەر
کراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە چین خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت
10:43 PM - 2026-08-24 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بژاردەی گفتوگۆ بنەمای سەقامگیرییە
08:17 PM - 2026-08-24 -
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە
07:50 PM - 2026-08-24 -
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
04:48 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
09:15 PM - 2026-08-24
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
04:51 PM - 2026-08-24
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
01:06 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24







دابەزێنە

