بۆ یه‌كه‌مجار داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان نیو تریلیۆن دیناری تێپه‌ڕاند
عیراق 12:34 PM - 2026-08-15
سەباح
دەروازەی تەریبیلی سنووری
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عیراق ئاشكرایكرد داهاتی دارایی ده‌روازه‌كان له مانگی ته‌ممووزی رابردوودا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كردووه و 500 ملیار دیناری تێپه‌ڕاندووه، هاوكات رێكاره‌كانی چاودێری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی توندتر ده‌كرێنه‌وه.
عومه‌ر عه‌دنان وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ باره‌گای ده‌سته‌كه، پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چاودێری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: رێكاره نوێیه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و چاودێریی ڕاسته‌وخۆی فڕۆكه‌خانه و به‌نده‌ره‌كان، ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی داهات، به‌شێوه‌یه‌ك له مانگی ته‌موزدا بڕی داهات 560 ملیار به‌رز بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سه‌رۆكوه‌زیران رێنمایی داوه هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و لایه‌نه چاودێرییه‌كان بكرێت و پێشینه‌ی سه‌ره‌كیش بدرێته رێگریكردن له قاچاخچێتیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌رمانه‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵگه.
ده‌رباره‌ی پڕۆژه ستراتیژییه‌كانیش، وائیلی روونیكرده‌وه، هه‌نگاو بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی مامه‌ڵه‌كان و به‌ستنه‌وه‌یان به سیسته‌می "ئاسیكۆدا" كرا‌و، كه ئامانج له‌م كاره بۆ وردبینیكردنی پسووڵه و بڕوانامه‌ی سه‌رچاوه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانه، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی پلانه‌كانی پڕۆژه‌ی "ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان" و كاراكردنی ترانزێت، به جۆرێك پێگه‌ی عیراق وه‌ك پردێكی جوگرافی له‌نێوان ئه‌ورووپا و وڵاتانی كه‌نداو به‌هێزتر بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

