تونجەر باكرهان: بەبەشداریی دەمیرتاش كۆنگرە دەبەستین
کوردستان 02:33 PM - 2026-08-15
میدیاکان
تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكی دەم پارتی
پارتی یەکسانی
و دیموکراسی گەلانی (دەم پارتی) لە پایزی داهاتوودا كۆنگرە دەبەستێت و هاوسەرۆکی پارتەکەش ئاشکرای دەکات: بەبەشداری سەڵاحەدین دەمیرتاش كۆنگرە بەڕێوە
دەچێت.
تونجەر
باكرهان، هاوسەرۆكی دەم پارتی رایگەیاند: كاتێك یاسای بەهێزكردنی پاڵپشتیی
نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، سێ هەزار و 900 كەسی دیکە كە لە زیندان
ئازاد دەكرێن.
دەشڵێت: لە
پاییزی داهاتوودا بە بەشداری سەڵاحەدین دەمیرتاش پارتەكەیان كۆنگرە دەبەستێت.
باكرهان
ئاماژەی بەوەشكرد: لێكۆڵینەوەی ئاشكرا بەردەوامە سەبارەت بە 75 هەزار كەس و
لێكۆڵینەوەی نهێنی سەبارەت بە 50 هەزار كەس، بە گشتی ئەم یاسایە كاریگەری لەسەر
125 هەزار دۆسێ هەیە.
رومیشی کردەوە:
بە پێی یاسا، ئەو كەسانەی پێش ساڵی 2005 سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و
تۆمەتبارن بە بەشداریكردن لە چالاكییەكاندا، سوود لە یاساكە نابینن، دۆخی ئەوان لە
قۆناغی دووەمدا هەڵدەسەنگێندرێت كە ژمارەیان 900 كەس دەبێت،جگە لەمانە ئەم یاسایە
هەموو كەس دەگرێتەوە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، رۆژی 10ی8ی2026، دوای گفتوگۆیەكی چڕ، پەرلەمانی توركیا پڕۆژەیاسای "بەهێزكردنی
پاڵپشتیی نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی" خستە دەنگدانەوە، لە ئەنجامدا و لە
كۆی 562 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، 468 پەرلەمانتار دەنگی "بەڵێ"یان بە پڕۆژەكە دا، لە بەرامبەردا 88
پەرلەمانتار دەنگی "نەخێر"یان دا و شەش دەنگی بێلایەنیش هەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە چین خولی دووەمی یارییە جیهانییەکانی ڕۆبۆتەکان بەڕێوەدەچێت
10:43 PM - 2026-08-24 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بژاردەی گفتوگۆ بنەمای سەقامگیرییە
08:17 PM - 2026-08-24 -
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە
07:50 PM - 2026-08-24 -
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پیرۆزبایی ئەركی نوێ لە د.دڵپاك تاهیر دەكات
04:48 PM - 2026-08-24
ئەمانەش ببینە
پەرەپێدانی خوێندنی ژیریی دەستکرد و پڕۆگرامە تەکنەلۆژییەکان بۆ زانکۆکانی کوردستان رادەگەیەنرێت
09:15 PM - 2026-08-24
مەکتەبی سیاسی: یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی
07:35 PM - 2026-08-24
ئامادەکاری بۆ نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێت
04:51 PM - 2026-08-24
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
01:06 PM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
کاریگەریی لابردنی سفرەکان لەسەر دیناری عیراقی
بیروڕا 01:46 PM - 2026-08-24 -
جینۆسایدکردنی کورد و گرفتی چەمکناسی
بیروڕا 01:42 PM - 2026-08-24 -
تمەن لە مێژووى دراوى ئێرانیدا نزمترین ئاستى تۆمار کرد
جیهان 01:06 PM - 2026-08-24 -
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
کوردستان 12:09 PM - 2026-08-24 -
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
عیراق 10:57 AM - 2026-08-24 -
خـــــیش
بیروڕا 10:26 AM - 2026-08-24 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
کوردستان 10:13 AM - 2026-08-24 -
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:32 AM - 2026-08-24







دابەزێنە

