شانۆیی سه‌لمه له‌كه‌ركوكه‌وه نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كات له روسیا
کوردستان 12:30 PM - 2026-08-19
PUKMEDIA
شانۆیی سەلمە
شانۆیی سه‌لمه وه‌ك تاكه به‌رهه‌می كوردستان له فێستیڤاڵی شانۆیی
ئۆسترۆڤسكی فێست لە روسیا به‌شداره و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌شی رایده‌گه‌یه‌نێت: شانۆییه‌كه
باسی سێ جینۆساید ده‌كات و ده‌شڵێت: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌شداری له
فێستیڤاڵه‌كه هاوكار و پاڵپشتمان بوو.
نه‌ژاد نه‌جم ده‌رهێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی شانۆیی هه‌وار، له
لێدوانێكیدا بۆ PUKMEDIA رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو گرووپی شانۆی هه‌وار له
شاری كه‌ركووك، وه‌ك تاكه نوێنه‌ری كوردستان و هه‌موو عیراق به‌شداریمان كردووه
له فێستیڤاڵی شانۆیی "ئۆسترۆڤسكی فێست" كه له
وڵاتی روسیا، له شاری كینێشما له هه‌رێمی ئیڤانۆڤا به‌رێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: ئه‌م فێستیڤاڵه 16 نمایش له‌خۆده‌گرێت زیاتر له ١٠ وڵات به‌شدارن.
په‌یوه‌ست به‌و شانۆییه‌ی كه لهفێستیڤاڵهكه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری
گرووپی شانۆیی هه‌وار، رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو گرووپی شانۆی هه‌وار به شانۆیی "سه‌لمه" به‌شدارین،
شانۆیی سه‌لمه له نووسینی دكتۆر دڵشاد مسته‌فایه، كاری سینۆگرافیا و ده‌رهێنانی
نه‌ژاد نه‌جمه.
ئه‌م نمایشه به زۆربه‌ی زمانه‌كان پێشكه‌شكراوه له وڵاتانی عه‌ره‌بی
و ته‌نانه‌ت له پاریسیش، به‌ڵام ئه‌مجاره له ڕووسیا به زمانی كوردی پێشكه‌ش
ده‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه: سه‌لمه كێبڕكێ له‌گه‌ڵ 16 نمایشی دیكه ده‌كات،
دوێنێ 18ی8ی2026 ده‌ستپێكی فێستیڤاڵ بوو، ئێمه به جلی كوردییه‌وه به‌شدار بووین
وه‌كو تاكه نوێنه‌ر له كوردستان و عیراق، فێستیڤاڵه‌كه‌ش تاكو 24ی مانگ به‌رده‌وام
ده‌بێت.
نه‌ژاد نه‌جم، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه سبه‌ینێ 20ی8ی2026، شانۆیی سه‌لمه
نمایش ده‌كه‌ن، كه باسی له‌سێ جینۆساید ده‌كات، كه بریتین له كاره‌ساته‌كانی هه‌ڵه‌بجه،
ئه‌نفال و كۆڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی شێوازی نمایشه‌كه‌یان چۆن ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری
گرووپی شانۆیی هه‌وار رایگه‌یاند: ئه‌م كاره خۆی ستافه‌كه‌ی گه‌وره‌یه، زیاتر له
هه‌شت كه‌سه، به‌ڵام به‌هۆی بابه‌تی ڤیزه و تكت و ئه‌وانه ئێمه سێ كه‌س
هاتووین و به‌شدارین، یه‌ك ئه‌كته‌ری كچ رۆڵ ده‌بینێت، خۆی دوو ئه‌كته‌ر بوو له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی فه‌ڕه‌نسی ئه‌ویش ڤیزه‌ی پێ نه‌درا، ئێستا به یه‌ك ئه‌كته‌ری
كورد به زمانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه ژه‌نیاری مۆسیقایه و
له‌گه‌ڵ من وه‌كو ده‌رهێنه‌ر و سینۆگرافه‌ر.
له كۆتایشدا، له باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ هاوكار و پاڵپشتیان بووه، نه‌ژاد
نه‌جم، به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپی شانۆیی هه‌وار و ده‌رهێنه‌ر و سینۆگرافیای شانۆیی سه‌لمه،
رایگه‌یاند: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌رێگه‌ی ئاسۆ مامه‌ند و مه‌كته‌بی
سیاسییه‌كه‌یه‌وه له‌كه‌ركوك و پاڵپشتی ماددی و مه‌عنه‌وی كردووین، هه‌روه‌ها
یاقووب نه‌جمه‌دین به‌رهه‌مهێنه‌ر و خاڵه ئومێد هاوكارمان بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

