لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی ژمارەیەك تێكۆشەر و كەسوكاری شەهیدانی بەسەركردەوە
کوردستان 10:53 PM - 2026-08-22
تایبەت
وێنەی یەکێک لە دیدارەکان
لەمیانەی كار و چالاكییەكانیدا
و بەمەبەستی بەسەركردنەوەو گەیاندنی رێز و
وەفا و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ
كەسایەتی و بنەماڵەكانی خاوەن خەبات و مێژوو لە وڵاتی سوید سالار مەحمود، لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی ژمارەیەك لە تێكۆشەرانی دێرین و بنەماڵەی شەهیدانی كرد.
لەسەردانەكەیدا لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەریەكە لە تێكۆشەری دێرین و
كەمئەندامی سەنگەر نوسەر و شاعیر سیروان كاروانی و تێكۆشەری دێرین بەكرە رەش و
هەریەكە لە سالار عەبدولقادر پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرینی بەسەركردەوە.
هاوكات سەردانی ماڵی هەریەكە لە ساڵح
قەیتولی و فەرهاد وەلی و عەدنان گوڵباخی كرد كە باوكی و دوو مامی شەهیدن .
هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیەدا،
سەردانی ماڵی هەریەكە لە خاتوو نوریە سەید وەلی هاشم و تێكۆشەری دێرین مامۆستا
محەمەد بەهرام و تێكۆشەری دێرین ئەمیر ئەحمەد و ناجیە خان و شیرین خان هەردوو
خوشكی سەركردەی كۆچكردو جەبار فەرمانی كرد.
سەردانەكەی لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامی هەبوو، ماڵی هەریەكە لە
خاتوو شنۆی مامە عەزە كچی شەهیدی فەرماندە مەحمودی مامە عەزە و كاك رێبینی كرد.
لەگەڵ ئەوەشدا سەردانی ماڵی فەرماندەی
سەرەتای شۆڕش، خدر نوری كرد، كە برینداری سەردەمی شاخە و هاوڕێكانی بە شەهیدێكی
زیندوو ناوی دەبەن.
هەر لەمیانەی سەردانەكەیدا، ماڵی
هەریەكە لە مەهدی شوانی و فەرهەنگ شێخ محەمەد و تاقانەیەكی قوربانی چەكی كیمایی
بەناوی كامیل عەلی حەسەن هەڵەبجەیی كرد.
لەكۆتایی سەردانەكەیدا سالار مەحموود
وتی، ئەم بەسەركردنەوەیە بۆ ئێمە تەنها سەردانێكی كۆمەڵایەتی نەبوو، بەڵكو
دەرفەتێك بوو بۆ دەربڕینی رێز و پێزانین بەرامبەر بەچەند خانەوادەیەك كە بە خەباتی
نەتەوەییەوە گرێدراوە و ئەو خێزانانەش شایستەی رێز و ستایش و پێزانینن و بۆ ئێمەش
یادخستنەوەی ئەو راستییە بوون كە مێژووی پڕ لە قوربانی و تێكۆشانی تێكۆشەرەكانمان
كە هەر یەكێكی بەشداربووی ئەو رێگایە، مایەی پەندوەرگرتن و رێز و بەرزڕاگرتنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

