riklam

لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان: دیزاینی ATMکان بۆ خاوەنپێداویستی تایبەت نەگونجاوە

کوردستان 04:30 PM - 2026-08-27
ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەرزیی ئامێرەکانی ATM یان دیزاینیان نەگونجاوە و لەگەڵ توانای جەستەی بەشێک لە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان یەکناگرێتەوە، لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکانی یەکێتی-یش چەند پێشنیازێک بۆ چارەسەرکردنیان دەخاتە ڕوو.

ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکیدا بە ناونیشانی " کەرامەت لە سەربەخۆییدایە" ئاماژە بەوە دەکات ، ئەمڕۆ سیستەمی ATM بۆ زۆرێک لە هاووڵاتیان هۆکارێکە بۆ ئاسانکردنی وەرگرتنی مووچە و پارە، بەڵام بۆ هەندێک لە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان، هەمان ئەم ئامێرانە دەبنە بەربەستێک لە بەردەم دەستڕاگەیشتنیان بە مافێکی سادە و سەرەتاییان.

دەشڵێت:نەگونجاوی بەرزیی ئامێرەکانی ATM یان دیزاینیان لەگەڵ جۆراوجۆریی توانای جەستەیی مرۆڤدا، نابێت تەنها وەکو کێشەیەکی تەکنیکی تەماشای بکەین.

لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکانی یەکێتیك بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، چەند پێشنیازێک دەخاتە روو، لەوانە: گرنگە ATM ـی گونجاو بۆ هەمووان دابینبکرێت، بە بەرزی و شێوازێک کە کەمئەندامان و کورتەباڵاکان بەبێ یارمەتی کەسی دیکە بتوانن بەکاری بهێنن، هەروەها ئامێرەکان لە شوێن و بەرزیی جیاواز دابنرێن، بەتایبەتی لە ناوچە و شوێنە گشتییە قەرەباڵغەکان.

پەیوەست بە لایەنی مرۆیش، ئەمەل جەلال، رایدەگەیەنێت: پێویستە کارمەندانی بانکەکان بۆ مامەڵەکردنی گونجاو و شکۆمەندانە لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان رابهێنرێن، ئەمە جگە لەوەی گرنگە خاوەن پێداویستییەکایبەتەکان لە بڕیارسازی و دیزاینکردنی خزمەتگوزارییەکان بەشداریان پێبکرێت، چونکە هیچ کەسێک باشتر لە خۆیان نازانێت چ بەربەستێک لەبەردەم ژیانی ڕۆژانەیاندا هەیە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket