د.یوسف گۆران: یەکێتی مۆدێلێکی نوێی کاری حزبی و حکومی پەیڕەو دەکات
کوردستان 05:30 PM - 2026-08-27
مەڵبەندی دیراساتی گشتی
بەشێکی کۆبونەوەکە
ئەمڕۆ 27ی8ی2026، د.یوسف گۆران لیێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی لە
سلێمانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد، لەگەڵ هەڤاڵانی تیمی حکومەت لە
پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بۆردی حکومەت و
ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەکان، سەمیر هەورامی و ژوان سابیر.
لە سەرەتای وتەکانیدا دکتۆر یوسف گۆران وتی: یەکێتی هەمیشە شانازی
کردووە بە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە بەبێ جیاوازی و دەیەوێت کادیرانی
خۆی لە پۆستە حکومییەکاندا زیاتر کارامە و ئامادە بکات.
ڕوونیشکردەوە:لە ئێستادا
یەکێتی لە پەیڕەو پرۆگرامی نوێی حزبدا ئەم بابەتەی چەسپاندووە جیاواز لە ڕابردووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
ئێستادا مۆدێلێکی نوێی کاری حزبی و حکومی پەیڕەو دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە
تیمی حکومەتیش لە هەر ئاستێک دابن خۆیان لەگەڵ بەرنامە و کاری نوێی حزبدا
بگونجێنن، بۆ جێبەجێکردنی ئەم دیدگا نوێیە.
د. یوسف ئاماژەی بەوەشکرد: مەڵبەندی دیراساتی گشتی ئامادەکاری دەکات
بۆ کردنەوەی خولی پێگەیاندنی هەڤاڵانی تیمی حکومەت لە سەرجەم بوارەکاندا لەپێناو
بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی بەڕێوەبردن و ئیدارە دانی پرۆژەکان.
د.یوسف گۆران لیێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی جەختی کردووە کە
لەڕێگەی ئەم خولەوە هەڵسەنگاندن بۆ کادیرانی یەکێتی لە حکومەت دەکرێت و خاڵە بەهێز
و لاوازەکان دیاری دەکرێن و کار بە ئەنجامەکەی دەکرێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، لێپرسراوی بۆردی حکومەت گرنگی ئەم خولەی بۆ هەڤاڵانی تیمی حکومەت ڕوون
کردەوە و بەپێویستی زانی سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و سوپاسی مەڵبەندی دیراساتی کرد
بۆ ئەم جۆرە خولانە و بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی تەواوی دووپاتکردووە، بڕیارە لە
ئایندە یەکی نزیکدا خولەکە دەستپێبکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

