riklam

بەهۆی تەقینەوەیەک لە حەسەکە پیاو و منداڵێک گیانیان لەدەستدا

کوردستان 12:02 PM - 2026-08-28
شاری حەسەکە میدیاکان

شاری حەسەکە

تەقینەوەیەک لە بەردەم کۆشکی داد لە شاری حەسەکەی رۆژئاڤای کوردستان روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

د. خالید خالید بەرێوەبەری تەندروستی حەسەکە، بە ئاژانسی هەواڵەکانی سوریای راگەیاند: بەهۆی تەقینەوەکەوە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵان و منداڵێکی 13 ساڵان گیانیان لەدەستداوە،کەسێکیش بریندار بووە

دەشڵێت: قوربانییەکان هیچ ناسنامەیەکیان پێنیە، بۆیە ناسنامەیان دیار نییە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند: تەقینەوەکە نزیکەی سەعات 9:30 دەقیقە روویداوە، کە بەهۆی بۆمبی دەستییەوە ئەنجامدراوە، دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و هێڵێکی ئەمنییان لە دەوروبەری کۆشکی داد دروست کردووە، هەروەها بریندارەکەیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کردووە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر هۆکار و چۆنیەتی روداوەکە دەستپێکردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket