riklam

یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لە تێکەڵبونی هەسەدە بەدەوڵەتی سوریا دەکات

کوردستان 06:14 PM - 2026-08-28
ئەنوەر ئەلئەنونی، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش REPORT

ئەنوەر ئەلئەنونی، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش

ئەنوەر ئەلئەنونی، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی  یەکێتیی ئەوروپا ، ڕایگەیاند، تێکەڵبۆنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناو دامەزراوەکان و هێزەکانی حکومەتی سوریا، یەکێتی نیشتمانی وڵات بەهێز دەکات.
 
ئەلئەنونی لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە: ئەم بەشدارییەی نوێنەرایەتیی سیاسی کورد و دەستەبەرکردنی مافەکانیان وەک هەموو پێکهاتەکانی سوریا، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پشتیوانیکردن لە ئاشتی و سەقامگیری کۆمەڵایەتی.
 
وتەبێژی کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سوریا و هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان سوریا، بەبێ جیاوازیی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket