riklam

شارەوانی سلێمانی: نۆژەنکردنەوەی گەڕەکەکان دەستپێدەکات

کوردستان 02:37 PM - 2026-08-29
نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی سلێمانی سەرۆکایەتی شارەوانی

نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی سلێمانی

تاوەکو ئێستا 250 هەزار مەتر دووجای شەقامەکانی سلێمانی نۆژەنکراوەتەوە و شارەوانیش رایدەگەیەنێت: هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەکان لە سێ قۆناغ پێکدێت و دوای شەقامە سەرەکییەکان، نۆژەنکردنەوەی گەڕەکەکان دەستپێدەکات کە تا کۆتایی ساڵ بەردەوامی دەبێت.

شارەوانی سلێمانی، ئاماری پرۆژەکانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان، بەپێی ئامارەکە، لە ناوەڕاستی مانگی 4ـەوە تاوەکو ئێستا 250 هەزار مەتر دووجا شەقامی نۆژەنکردووەتەوە.

پەیوەست بە کۆمپانیاکانیش، شارەوانی رایگەیاندووە، کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکان 137 هەزار مەتر دووجا شەقامی نوێیان دروستکردووە و نۆژەنکردووەتەوە.

شارەوانی سلێمانی، روونیشی کردووەتەوە، کە هەڵمەتەکە لە سێ قۆناغ پێکدێت ،کە قۆناغی یەکەم و دووەم تایبەت بووە بە ڕێگە سەرەکییەکان، قۆناغی سێیەمیش کە بڕیارە دەستپێبکات، گەیاندنی خزمەتگوزاری و نۆژەنکردنەوەی ناو گەڕەک و کۆڵانەکان دەبێت.

 پەیوەست بەوەی کە تا کەی هەڵمەتەکان بەردەوام دەبێت، شارەوانی ئاشکرای کردووە، پرۆسەی قیرتاوکردن تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و نالەباربوونی کەشوهەوا بەردەوام دەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket