riklam

هاوخەمی سەرۆك بافڵ بۆ كۆچی دوایی مەهدی زانا

کوردستان 09:39 PM - 2026-08-29
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆى کۆچى دوایى "مەهدی زانا" پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى بنەماڵەى ناوبراو، هاوڕێیانى و"لەیلا زانا" دەکات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

خاتوونی بەڕێز و تێکۆشەر لەیلا زانا

بنەماڵەی سەربەرزی کاک مەهدی زانا

بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خەباتگێڕی دێرین، کاک مەهدی زانا، لە دڵەوە دڵگران و غەمبار بووین.

کاک مەهدی سیمبولێکی پۆڵاینی خۆڕاگری، ئازایەتی و هەڵوێستی نەبەردی گەلەکەمان بوو و تەمەنێکی پڕ لە سەروەریی لەپێناو زمان، شوناس و مافە رەواکانی گەلی کورد بەخشی.

لەدەستدانی ئەو کەڵەپیاوە بۆ هەموو کوردێک خەمێکی قووڵ و کۆستێکی گەورەیە، خەباتی بەڕێزتان و کاک مەهدی، لاپەڕەیەکی پڕ لە شکۆیە کە هەرگیز لە دڵی ئەم میلـلەتەدا کاڵ نابێتەوە.

سەرەخۆشیتان لێدەکەین و وەک هەمیشە خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی کاک مەهدی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە بەڕێزتان و بنەماڵە و هاوڕێیانی ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket