riklam

هاوخەمی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ كۆچی دوایی مەهدی زانا

کوردستان 09:48 PM - 2026-08-29
لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆى کۆچى دوایى "مەهدی زانا"پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى بنەماڵەى ناوبراو، هاوڕێیانى و"لەیلا زانا" دەکات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێز وتێکۆشەر خاتوو لەیلا زانا و زارۆکانی

بنەماڵەی تێکۆشەری کورد لە باکوور مامۆستا مەهدی زانا

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی باکوری کوردستان و سەرۆکی پێشووتری گەورە شاری ئامەد مامۆستا مەهدی زانا لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و گشت هەڤاڵان و جەماوەری شاری ئامەد دەکەین کە کۆچکردو بە درێژایی تەمەنی درێغی نەکرد لە خزمەتکردنیان و لە داکۆکیکردن لە مافەنەتەوەییەکانی گەلی کورد و لە دیموکراتیزەکردنی تورکیا و لەم رێگایەشدا تووشی زیندان و مەنفا و چەرمەسەری زۆر هاتبوو.

لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی ببەخشێت بە گشت لایەک.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket