riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی مەهدی زانا

کوردستان 10:15 PM - 2026-08-29
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆى کۆچى دوایى "مەهدی زانا"پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى "لەیلا زانا" و هەموو گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەکات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

مەهدی زانا، سیاسەتمەداری ناسراو و نیشتمانپەروەرێکی گەورەی کورد بوو، بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی ئەم تێکۆشەرە ئاشتیخوازەی کورد غەمبار و دڵگران بووین، بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستە خاتوو لەیلا زانای هاوژینی و هەموو گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەکەین.

لە خوای گەورە داواکارین روحی مەهدی زانا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و خەون و ئاواتەکانی بۆ گەلی کورد و چەسپاندنی ئاشتی لە هەموو ناوچەکەدا بەدیبهێنێت.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket