riklam

کەشناسی: نمە باران و هەورە تریشقە دەبێت

کوردستان 10:08 AM - 2026-08-30
بارانبارین PUKMEDIA

بارانبارین

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکاننمە باران و هەورە تریشقە دەبێت.

کەشناسی هەرێم، رایگەیاندووە: ئەمڕۆ یەک شەممە 30-8-2026 ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت ئەگەری نمە باران لە ناوچەی جیا جیا و بەرزەکان هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە ، ئەمڕۆ خێرای با لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان زیاد دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2)پلەی سیلیزی بە بەراوورد بە پلەکانی دوێنێ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:41 پلەی سیلیزی
گەرمیان:44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:28 پلەی سیلیزی


راشیگەیاند: سبەی دوو شەممە 31-8-2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک ، مەوداى بینین  لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:39 پلەی سیلیزی
گەرمیان:42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:26 پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket