riklam

یەكێتیی ژنان و نەخۆشخانەی هیوا پڕۆژەی كەشتیی هیوا رادەگەیەنن

کوردستان 05:30 PM - 2026-08-30
یەكێتیی ژنان و نەخۆشخانەی هیوا پڕۆژەی كەشتیی هیوا ئیمزا دەکەن PUKMEDIA

یەكێتیی ژنان و نەخۆشخانەی هیوا پڕۆژەی كەشتیی هیوا ئیمزا دەکەن

یەكێتیی ژنانی كوردستان بە هاوكاریی نەخۆشخانەی هیوا، پڕۆژەی كەشتیی هیوا رادەگەیەنن، پڕۆژەكەش بریتییە لەگەیاندنی یەكەی گەڕۆكی مامۆگرافی بە ناوچە دوورەدەستەكان.

لەپێناو هۆشیاریی تەندروستی و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک، لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری گشتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان، لەگەڵ د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی "کەشتی هیوا".

ئامانجی پڕۆژەکە پشکنینی پێشوەختەیە بۆ ئەو ژنانەی کە تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 69 ساڵدایە و هێشتا هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە؛ ئەویش لە ڕێگەی مامۆگرافیی دیجیتاڵی و پشکنینی کلینیکیی مەمک (CBE)ەوە.

ئامانجی سەرەکیی هەنگاوەکە، گەیاندنی ئەم خزمەتگوزارییانەیە بەو ناوچە دوورەدەستانەی کوردستان کە دەستیان بە سەنتەرە تەندروستییەکانی شار ڕاناگات، بۆ ئەوەی هەر ژنێک بتوانێت لە نزیک ماڵەکەی خۆی پشکنینی بۆ بکرێت و چیتر شێرپەنجەی مەمک جێگەی ترس نەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket