riklam

سەردانی دامەزراوەی پاڵمێ سەنتەر و دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی ئۆڵف پاڵمێ

کوردستان 11:23 AM - 2026-08-31
وێنەیەکى دیدارەکە تایبەت

وێنەیەکى دیدارەکە

یەکێتی

 وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید سەردانی دامەزراوەی پاڵمێ سەنتەری کرد و تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕی ئۆڵف پاڵمێ رابەری سۆسیال دیموکراتەکان دانا.

سالار مەحمود لێپرسراوی بۆردى ناوەندی دەرەوە لەگەڵ وەفدێکی هەڤاڵانی ناوەندی دەرەوە لەلایەن ئۆسکار ئینرود سکرتێری دامەزراوەی پاڵمێ سەنتەر و هیلین شاهین لێپرسراوی پرۆژەکان و لێپرسراوی بەشی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شاهین خوسرەوی نوێنەری لاوانی سۆسیالدیموکرات پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنێکدا جەختیان لە بەردەوام بوون لەسەر کاری هاوبەش کردەوە.
لای خۆیەوە لێپرسراوی بۆردى ناوەندی دەرەوەى یەکێتى سوپاسی پاڵمێ سەنتەری کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگیەکانی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

سکرتێری پاڵمێ سەنتەر باسی لە گرنگی رۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد لە چەسپاندنی بنەماکانی سۆسیالدیموکرات بەتایبەتی لە پرسی ئاشتی و پێکەوە ژیاندا.

دواتر وەفدەکەی یەکێتی سەردانی گۆڕی رابەری کۆچکردوی سۆسیالدیموکراتەکان ئۆڵف پاڵمێ-یان کرد و تاجەگوڵینەی رێز لەسەر مەزاری دانرا.

سالار مەحمود رایگەیاند: پەیوەندی نێوان هەردوو رابەری کۆچکردو سەرۆک مام جەلال و ئۆڵف پاڵمێ وەک بنەمایەکی گرنگ لە پەیوەندی نێوان سۆسیالدیموکراتەکان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاروبارەکاندا چاوی لێ دەکەین.

‎(پاڵمێ سەنتەر ناوە رەسمییەکەی: سەنتەری نێودەوڵەتی ئۆلاف پاڵمێ - Olof Palme International Center)، رێکخراوێکی چەتری سویدییە کە کاردەکات بۆ پشتیوانیکردنی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ، دابینکردنی ئاشتی و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد چالاکە و رۆڵی گرنگی هەیە.

‎ئەم دامەزراوەیە لە ساڵی 1992 لەلایەن بزووتنەوەی کرێکارانی سویدەوە دامەزراوە بۆ زیندووڕاگرتنی بیرۆکەکانی ئۆلاف پاڵمێ (سەرۆکوەزیرانی پێشووتری سوید).

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket