riklam

بۆ یەکەمجار گۆڕینی جومگەی شان بەسەرکەوتووی لە سلێمانی ئەنجامدرا

کوردستان 12:36 PM - 2026-08-31
ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە پەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە

بۆ یەكەمجار نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی شان بەسەركەوتوویی لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ئەنجام درا، کەیەکەم جارە لە نەخۆشخانەیەکی حکومی ئەو نەشتەرگەرییە بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: تیمێكی پزیشكی نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری توانیان بەسەركەوتوویی نەشتەرگەری گۆڕینی تەواوی جومگەی شانی ڕاست بۆ نەخۆشێك ئەنجام بدەن كە ماوەیەكی زۆر بوو دەیناڵاند بە دەست ئازاری توندی جومگەی شانی بەهۆی داخورانی جومگەكە و وایكردبوو نەیدەتوانی كاروباری ڕۆژانەی بە باشی ڕاپەڕێنێت و بە ئارامی پشوو بدات و بخەوێت.

راشیگەیاند: نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی شان بەسەرپەرشتی د.عەبدوڵا كەمال پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسك و جومگە و شكاوی بە هاوكاری ستافی پزیشكی و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار ئەنجام درا و دۆخی تەندروستی نەخۆشەكە زۆر باشە و ڕەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە، ئەوەش یەكەمجارە نەشتەرگەری ناوازەی گۆڕینی جومگەی شان بەتەواویی لە نەخۆشخانەیەكی حكومی پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدرێت لەلایەن پزیشكانی ناوخۆیی بەبێ سەرپەرشتی كردنی پزیشكانی بیانی.

نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی شان بەراورد بە گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ و جومگەی حەوز، نەشتەرگەریەكی نوێیە لە جیهان و تازە برەوی پێدراوە و خۆشبەخاتە پزیشكانی كورد دەتوانن ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەن و نەخۆش ناچار نییە سەردانی دەرەوەی وڵات بكات بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سلێمانی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەسەر ئاستی هەرێم  و عیراق لە ئاستێکی بەرزدایە و ژمارەیەک نەشتەرگەری بۆ یەکەمین جار لە سلێمانی و بەتایبەت نەخۆشخانەی شار ئەنجامدراون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket