كاروان یاروه‌یس: فه‌رمانی ده‌ستگیركردنم دووره له راستییه‌وه
کوردستان 01:48 PM - 2026-08-31
PUKMEDIA
كاروان یاروه‌یس
كاروان یاروه‌یس لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له خانه‌قین هه‌واڵی
ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ڕه‌تده‌كاته‌وه و بڕیاریشه سبه‌ینێ وه‌فدێكی
نوێنه‌رانی خانه‌قین له به‌غداد له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عیراق بۆ پرسی مادده‌ی 140
كۆببێتەوە.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له خانه‌قین دژی گۆڕ‌ینی دیمۆگرافیا ئه‌نجامبدرێت،
به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسیی ئه‌منییه‌وه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و پۆلیسی خانه‌قینیش
ڕ‌ایگه‌یاندووه: هیچ بڕ‌یارێكی ده‌ستگیركردن بۆ كاروان یاروه‌یس نه‌گه‌یشتووه‌ته
ده‌ستمان.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه كاروان یاروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی
یه‌كێتی بۆ PUKMEDIA وتی: هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنم
ده‌كه‌ن دووره له‌راستییه‌وه.
وتیشی: چالاكییه‌كانیان
له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردایه و سبه‌ی بۆ داواكردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد
و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، له به‌غداد ڕ‌ووبه‌ڕ‌وو له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عیراق
كۆده‌بینه‌وه.
راشیگه‌یاند: بڕ‌یاری هه‌ڵپه‌ساردنی خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی پاراستنی
گیانی چالاكوانان و نه‌بوونی دڵنیایی ئه‌منی بووه، نه‌ك فشاره یاساییه‌كان.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی 41 ڕ‌ۆژنامه‌نووس و چالاكوان،
ئاماژه‌ی به‌وه كرد: به ره‌سمی هیچ شتێكیان پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ن
ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێن و فه‌رمانه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داواكردنی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 مافێكی ده‌ستوورییه
و نابێت ڕ‌ێگری له داواكارییه یاساییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكرێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی خانه‌قین بۆ PUKMEDIA پشتڕ‌استی
كرده‌وه كه هیچ فه‌رمانێكی ره‌سمییان بۆ ده‌ستگیركردنی كاروان یاروه‌یس پێنه‌گه‌یشتووه،
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه كه ده‌نگۆی فراوان له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن
له سنووره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام لێپرسراوانى یه‌كێتی له ناوچه‌كه ده‌ڵێن
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان ته‌نها داواكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانیانه له حكومه‌تی
فیدراڵ و بڕ‌یاره له‌گه‌ڵ نزار ئامێدی پرسی تێكدانی دیمۆگرافیای شاره‌كه تاوتوێ
بكه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

