مەکتەبی سکرتارییەت بەچاوی رێزەوە لە خەبات و تێکۆشانی هەولێرییەکان دەڕوانێت
کوردستان 04:28 PM - 2026-09-01
مەکتەبی سکرتارییەت
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرانی هەولێر بەسەر دەکەنەوە
لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەی خەباتگێڕ و قارەمانانی شۆڕشی نوێدا،
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە شاری هەولێر، هەر
یەک لە هەڤاڵان عەلی ئەحمەد خاڵند ناسراو بە (عەلی زەراعە) و ئەبوبەکر عوسمان
زەینەدین ناسراو بە (مەلا ئاوات) یان بەسەرکرەوە .
لەو سەردانانەدا؛ مەکتەبی سکرتارییەتی لە نزیکەوە لە هەواڵ و بارودۆخی
تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواستن .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەڕێزەوە باسیان لە خەبات و قوربانیدان
و شۆڕش و سەروەرییەکانی هەڤاڵان عەلی زەراعە و مەلا ئاوات کرد وەک دوو پێشمەرگەی
بە هەڵوێست و نیشتمانپەروەر کە هەر لە سەرەتای لاوێتییەوە چەکی شەرەف و
کوردایەتییان لە شان نابوو و بەشێک بون لە هێز و بەرگری شۆڕشی نوێ و یەکێتییەکەیان .
لە بەرامبەر ئەو رابردووە پاک و دانەبڕاوەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی
سەرۆک مام جەلال پەیام و سڵاوی ئەمەک و وەفاداریی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد
تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردن وپێزانینیان بۆ دووپاتکرایەوە.
لە بەرامبەردا؛ هەڤاڵان عەلی زەراعە و مەلا ئاوات خۆشحاڵییان دەربڕی
بۆ بەسەرکردنەوەیان و روونیانکردەوە هەولێرییەکان بەشێکی گەورەی کوردایەتی و شۆڕشی
نوێ بوون، خەمی گەورەیان رزگاری و سەربەستی گەلەکەیان بووە لە چنگی رژێمی بەعسی
رووخاو .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە عیراق دواخرا
11:53 AM - 2026-09-15 -
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
10:49 AM - 2026-09-15 -
عیراق و فەرەنسا چەندین ڕێککەوتنی ستراتیژی ئیمزا دەکەن
07:02 PM - 2026-09-14 -
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
03:45 PM - 2026-09-14
ئەمانەش ببینە
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستیپێکرد
09:47 AM - 2026-09-15
سەرۆك بافڵ سەردانی تاران دەكات و لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران كۆدەبێتەوە
09:34 PM - 2026-09-14
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار جەخت لەهاوكاری نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم لەبارەی كشتوكاڵ و ئاو دەكاتەوە
کوردستان 01:37 PM - 2026-09-14 -
تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم
کوردستان 12:36 PM - 2026-09-14 -
سەنگەری یەكێتی لەكوێیە؟
بیروڕا 12:10 PM - 2026-09-14 -
باڵیۆزانی بێ دەوڵەت، چۆن خوێندكارانی كورد، کەلتوری كوردستانیان بە روسیا ناساند؟
کوردستان 12:06 PM - 2026-09-14 -
لەسلێمانی چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرا
کوردستان 11:38 AM - 2026-09-14 -
مەسەلەی كەبابەكە
بیروڕا 11:32 AM - 2026-09-14 -
ئاسایشی هەرێم: بە پێنج موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە، سیروان و قەرەداغ
کوردستان 10:56 AM - 2026-09-14 -
ئەندەنوسیا گەڕان بەدوای بێسەروشوێنانی کەشتییە نقومبووەکەدا چڕتر دەکاتەوە
جیهان 10:36 AM - 2026-09-14





.png)

دابەزێنە

