riklam

دارستان و ژینگەی سلێمانی: 100 دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێڕ سوتا

کوردستان 11:23 AM - 2026-09-02
ئاگرەکەی شارباژێر راگەیاندنی دارستان و ژینگەی سلێمانی

ئاگرەکەی شارباژێر

بەهۆی ئاگرەکەی سنووری شارباژێر، نزیکەی 100 دۆنم لە پۆش و پاوان و چەند باخێکی ترش سوتان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی-یش رایدەگەیەنێت: ئاگرەکە بەهۆی هەورە بروسکە کەوتووەتەوە و دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر کۆنترۆڵ کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی 30ی8ی2026، ئاگرێك لە سنوری گوندی ( بایزاوا ) لە شارباژێر کەوتەوە ، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو.

دەشڵێت: دەرکەوت ئاگرەکە بە هۆکاری هەورەبروسکە کەوتووەتەوە و سنووری گوندەکانی بایزاوا،مۆکەبە ، کۆڵەرد ، قەیوان و شاخی کوێرەنگی گرتۆتەوە.

، روونیشی کردەوە، کە سەرەڕای بونی مەترسی مین و تەقەمەنی لە ناوچەکە ، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر لە ئەنجامدا توانرا بە هاوکاری بەرگری شارستانی و ئاسایشی گاپیڵۆن و خەڵکی سنوورەکە ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە.

 پەیوەست بە زیانەکانیش،بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرای کردووە: زەرەرو زیانەکان مەزەندە دەکرێن بە سووتانی نزیکەی 100 دۆنم پوش و پاوان و دارستان و چەند باخێکی ترش - ی هاووڵاتیان .

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket