دیارییه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ كه‌ركوكییه‌كان سیمبولی پێكه‌وه‌ژیانه
کوردستان 09:33 AM - 2026-09-03
PUKMEDIA
کەناڵی کەرکوک
ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك یادی 15 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه و سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، له قۆناغی داهاتوودا له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی میدیایی خزمه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن و وه‌ك كه‌ناڵی پێكه‌وه‌ژیان ده‌مێنێته‌وه.
ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك 15 ساڵ پێش ئێستا وه‌ك دیاری سه‌رۆك مام جه‌لال پێشكه‌شی شاری كه‌ركوك كرا و تاكه كه‌ناڵه كه به‌زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی، سریانی به‌رنامه و هه‌واڵه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات.
دیارییه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ كه‌ركوكییه‌كان
به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵه‌كه‌شه‌وه، ره‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال له‌وكاته‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: "كه‌ناڵی كه‌ركوك دیارییه‌كی دیكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه بۆ شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌ركوك و هه‌موو كه‌ركوكییه‌كان، كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك هه‌نگاوێكی تره بۆ پێشكه‌وتنی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌ركوك له بواری راگه‌یاندن و رۆشنبیری، هاوكات بۆ ئه‌وه‌شه كه ببێته هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان له شاره‌كه، چونكه یه‌كێتی هه‌میشه پێیوابووه كه ئاینده‌ی كه‌ركوك به‌نده به پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان له شاره‌كه".
كه‌ناڵی كه‌ركوك خزمه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات
عیماد ناسح سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای میدیایی كه‌ركوك، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: كه‌ناڵی كه‌ركوك له قۆناغی داهاتوودا له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی میدیایی خزمه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاره‌كه ده‌كات و وه‌ك كه‌ناڵی پێكه‌وه‌ژیان ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا و له ساڵی 2004 ه‌وه وه‌ك كه‌ناڵێكی لۆكاڵی له‌سه‌ر بڕ‌یاری سه‌رۆك مام جه‌لال، به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی ده‌ستیبه‌په‌خش كرد، به‌ڵام توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ببێته جێی خواستی كه‌ركوكییه‌كان.
راشیگه‌یاند: كه‌ناڵه‌كه كه له ساڵی 2011 ه‌وه كراوه به ئاسمانی، له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وامه، بۆ زیاتر گه‌یاندنی په‌یامی یه‌كێتیش كه پێكه‌وه‌ژیان و سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌یه.
كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك سه‌كۆی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان
سۆران داودی، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: كه‌ناڵه‌كه ده‌نگ و ره‌نگی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌رجه‌سته ده‌كات و له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له‌شكۆی میدیاییدا توانیویه‌تی خزمه‌تێكی زۆری بینه‌رانی بكات له بواره جیاجیاكاندا و هه‌رده‌م پێشه‌نگ بوه‌و له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌و گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان.
وتیشی: دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك ویستێكی بنه‌ڕ‌ه‌تی كۆمه‌ڵگای جۆراو جۆری كه‌ركوكه كه نه‌ته‌وه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلد و ئاشوری له‌خۆ ده‌گرێت و به‌رده‌وامه له ئه‌ركی گه‌یاندنی په‌یامی راسته‌قینه‌ی پیشه‌ی میدیاییدا.
كه‌ناڵی كه‌ركوك له‌ماوه‌ی ئه‌م 15 ساڵی ته‌مه‌نیدا، توانیویه‌تی پیشه‌ییانه و دڵسۆزانه كاربكات و پابه‌ند بێت به ئیتیكی ڕ‌ۆژنامه‌وانی و ده‌نگی راسته‌قینه‌ی كه‌ركوكییه‌كان بگه‌یه‌نێت و ببێته میمبه‌رێك بۆ گشت پێكهاته‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

