بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی رێككەوتنی (DIFC)ی دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن ئیمزاكرا
کوردستان 06:09 PM - 2026-09-04
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی رێككەوتنی (DIFC)ی دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن ئیمزاكرا
لەڕێوڕەسمێكدا لەوڵاتی ئیمارات، بە سەرپەرشتی و چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران رێككەوتنێك بۆ كاری هاوبەش لەنێوان ناوەندی داهێنانی DIFC دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن ئیمزا كرا.
بەپێی رێككەوتنەكە "رێڕەوی داهێنانی دوبەی – سلێمانی" دادەمەزرێت كە ستارتئەپە نوێیەكانی كوردستان بە دوبەیەوە دەبەستێتەوە و پەیوەندی و هاوكاریی راستەوخۆ لەنێوان داهێنەران و كارسازانی كوردستان و ئیمارات دروست دەبێت بە جۆرێك كە وەبەرهێنەرانی ئیماراتی و كۆمپانیا و هاوبەشانی DIFC وەبەرهێنان لەسەر بیرۆكە داهێنەرانەكانی كوردستان دەكەن و هاوكاری پێشكەشی ئەو كۆمپانیانە دەكەن كە پشتیان بە بیرۆكەی داهێنەرانە بەستووە و زەمینەی گەشەپێدانیان زیاترە.
دامەزراوەی فاوندەیشن كە وەك پلاتفۆرمێك بۆ خزمەتكردنی كوردستان و هەموو عێراق كار دەكات، لە رێگەی ئەم هاوبەشییەی لەگەڵ DIFC دەیەوێت یارمەتی ستارتئەپەكان و كارسازانی داهێنەر و دەستپێشخەر بدات تا بتوانن داهێنان و بزنسەكانیان بە جۆرێك پەرەپێبدەن كە توانای ركەبەرییان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا هەبێت و سلێمانیش وەك ناوەندێكی گرنگی داهێنان لەسەر ئاستی ناوچەكە بناسرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

