465 مامۆستای ئاینی تاقیکردنەوەى ڕێبەری حاجیان ئەنجام دەدەن
کوردستان 01:12 PM - 2026-09-05
راگەیاندنى حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان
وێنەیەکى تاقیکردنەوەکەى مامۆستایان
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیەک بۆ 465 مامۆستای ئاینی بە مەبەستی دیاریکردنیان
وەک ڕێبەری حاجیان (مورشید) بۆ وەرزی فەریزەی حەجی ساڵی 2027 ئەنجام درا.
کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە PUKMEDIA ڕاگەیاند:
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پرۆسەی تاقیکردنەوەکەی بەشێوەی وزاری و لە یەک
سەعاتى دیاریکراودا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەبردووە.
بەپێی زانیارییەکانی وتەبێژی حەج و
عومرە، ئامانج لەم تاقیکردنەوەیە دەستنیشانکردنی شایستەترین مامۆستایانى ئاینییە،
تاوەکو بچنە ناو تیروپشکێکەوە بۆ هەڵبژاردنیان بۆ دوو فەریزەی حەج و ئاماژەی بەوەش
کرد: هەر پرۆسەیەکی ساڵانەی حەج 31 ڕێبەر لەخۆدەگرێت.
کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان روونى کردەوە: پرۆسەی
تاقیکردنەوەکە لە ڕێگەی سێ بنکەی سەرەکییەوە بەڕێوەچووە، کە ئەمانەن:
1.بنکەی هەولێر: تایبەت بە بەشداربووانی
پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
2.بنکەی سلێمانی: بۆ مامۆستایانی سنووری
پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان.
3.بنکەی دهۆک: بۆ مامۆستایانی پارێزگای دهۆک
و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
سەبارەت بە مەرجەکانی بەشداربوون،
کاروان ستونی رایگەیاند: کە وەزارەتی ئەوقاف چەند پێوەرێکی سەرەکی بۆ 465
داواکارەکە دیاری کردووە، کە ئەمانەن:
1.بەشداربوو پێویستە پێشنوێژ و وتارخوێن، یان
تەنیا پێشنوێژ یان تەنیا وتارخوێن بێت.
2. بەشداربوو
لەسەر میلاکی رەسمی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بێت.
3. تەمەنی
بەشداربوو لە نێوان 30 بۆ 60 ساڵدا بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

