riklam

شارەوانی سلێمانی ئامادەکاری بۆ قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی دەکات

کوردستان 04:52 PM - 2026-09-05
دابەشکردنی زەوی میدیاکان

دابەشکردنی زەوی

سلێمانی

قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەوی لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەستپێدەکات و ڕەزامەندی سەرەتایی بۆ سێ پێگەی نوێ وەرگیراوە، وتەبێژی سەرۆکایەتییەکەش دەڵێت: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بە شێوازێکی ئەلکترۆنی و بەپێی ساڵانی خزمەت دەبێت و دڵنیایش دەداتە فەرمانبەران بە مافی خۆیان دەگەن و قۆناغ بە قۆناغ زەوییان بەسەردا دابەشدەکرێت.

ئەنجومەن حسێن وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: پرسی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بە لیژنەیەک سپێردراوە، کە لیژنەکە نوێنەرایەتی بەشێکی زۆری فەرمانگەکان دەکەن و ئەرکیان دیاریکردن و دەستنیشانکردنی پێگەیەکی شایستەیە، تاوەکو بدرێن بەفەرمانبەران، لەئێستاشدا سێ پێگەی نوێی پێشنیازکردووە و رەزامەندی سەرەتایی لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانییەوە بۆ وەرگیراوە.

راشیگەیاند: لیژنەکە لەقۆناغی تەواوکردنی رێککارەکاندان و زۆر بە چڕی کاری تێدا دەکەن، چاوەڕواندەکرێت کارەکان بەزوویی تەواوبکرێن و قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەوی لەسنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رابگەیەنرێت.

وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەکان بەشێوازێکی ئەلکترۆنی و بەپێی ساڵی خزمەت دەبێت، تاوەکو ئەو فەرمانبەرانەی خزمەتیان زیاترە، زووتر بە مافی شایستەی خۆیان بگەن و سوودمەند بن، هاوکات سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەڵێن دەدات، هەر فەرمانبەرێک رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بیگرێتەوە، بە دڵنیاییەوە بە مافی خۆیان دەگەن و قۆناغ بە قۆناغ زەوییان بەسەردا دابەشدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەچەند قۆناغێک زیاتر لە 23 هەزار پارچە زەوی لە سێکتەرەکانی (فەرمانبەران، لاوان، سۆتکە) بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون.

PUKMEDIA   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket