riklam

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەستی لەكاركێشایەوە

کوردستان 11:55 AM - 2026-09-06
مامۆستا بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی PUKMEDIA

مامۆستا بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی

سلێمانی

مامۆستا بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاندو سوپاسی قوباد تاڵەبانیش دەكات.

ئەمڕۆ 6ی 9ی 2026، مامۆستا بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند و وتی: لەسەرەتای دەست بەكاربوونمەوە رامگەیاند كە تەنها چوار ساڵ لەم پۆستەدا دەمێنمەوە، ئەمڕۆش لەسەر بەڵێنی خۆم دوای چوار ساڵ و یەك مانگ و شەش رۆژ دەستلەكار دەكێشمەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: داوای لێبوردن دەكەم نەمتوانی شەڕتان بۆ بكەم و هیوادام ئەو كەسەی شوێنم دەگرێتەوە كادرێكی هەڵقوڵاوی ناو پەروەردە بێت و داوای مافە رەواكانتان بكات و لە كێشەو گیرو گرفتی مامۆستایان و خوێندكاران تێبگات.

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی راشیگەیاند: سوپاسی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم كە ئەو متمانەیەی پێبەخشیم و هیوادارم لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەدابم، هاوكات داوای لێبوردن دەكەم ئەگەر نەمتوانیبێت شەڕ بۆ مافی مامۆستایان و قوتابیان بكەم.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket