بەتۆمەتی هەڕەشەو بڵاوكردنەوەی وێنەی تایبەت گەنجێك لەگەرمیان دەستگیركرا
کوردستان 12:25 PM - 2026-09-06
راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارێكی دەستگیركرد
پۆلیسی گەرمیان تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد، كە بە بەكارهێنانی 6 هەژماری ساختە لە تیكتۆك و سناپچات هەڕەشەی لەخەڵكی كردوەو داواش دەكات، هەركەس سكاڵای لەدژی هەیە سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بكات و سكاڵا تۆمار بكات.
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: لەدرێژەی ئەو هەڵمەتەی كە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە گیراوەتەبەر بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە لە تۆڕەكۆمەڵاتییەكان دەبنە هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانیان تۆمەتبار ( ا - د ) تەمەن 21 ساڵ دانشتوی شاری كەلار بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی بە هەڕەشەكردنی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدۆی ئافرەتان دەستگیر بكەن.
راشیگەیاند: پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵی و پشكنینی مۆبایلەكانی دەركەوت كە تۆمەتباری ناوبراو شەش هەژماری لە تیكتۆك و سناپ چات بەكارهێناوە بەمەبەستی هەڕەشە كردن و بڵاو كردنەوەی ڤیدۆو وێنەی تایبەتی ئافرەتان و لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی موبایل ڕاگیراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
ئەوەشی خستەڕوو: تۆمەتبار بەو ئەكاونتانە هەڕەشەی لە خەڵكی كردوە كە لەسەر وێنەكە دانراوە هەركەس سكاڵای لەدژی هەیە سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بكات و سكاڵا تۆمار بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

