riklam

ماستەرنامەی جێگری سەرنووسەری PUKMEDIA پەسندكرا

کوردستان 01:21 PM - 2026-09-06
گفتوگۆی ماستەرنامەی دیار عەبدولستار تۆفیق، جێگری سەرنووسەری PUKMEDIA راگەیاندنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی

گفتوگۆی ماستەرنامەی دیار عەبدولستار تۆفیق، جێگری سەرنووسەری PUKMEDIA

سلێمانی

ماستەرنامەی دیار عەبدولستار تۆفیق، جێگری سەرنووسەری PUKMEDIA، بە ناونیشانی (رۆڵی تەكنەلۆژیای نوێی میدیایی لە بەرهەمهێنانی كارتێكەرە دەنگییەكانی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا) پەسندكرا.

ئەمڕۆ 6ی ئەیلولی 2026، لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندكار (دیار عەبدولستار تۆفیق) بە ناونیشانی (رۆڵی تەكنەلۆژیای نوێی میدیایی لە بەرهەمهێنانی كارتێكەرە دەنگییەكانی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا) بەڕێوەچوو.

دوای نزیكەی سێ سەعات لە گفتوگۆی چڕی ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ‌ و وەڵامی خوێندكار و سەرپەرشتیارەكەی، ماستەرنامەكە پەسندكرا.

بە ناوی سەرجەم ستاف و سەرنووسەری وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاوڕێ و هاوكارمان دیار عەبدولستار دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامی لە ژیانی ئەكادیمی و پیشەییدا بۆ دەخوازین.

هاوكات ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆش پێكهاتبوون لە:

پ.د. سامان جەلال مەولود، دكتۆرا/ پڕۆفیسۆر، ڕاگەیاندن، زانكۆی سەلاحەدین، سەرۆكی لیژنە
پ.د. كاروان محەمەد حەسەن، دكتۆرا/ پڕۆفیسۆر، ڕاگەیاندن، زانكۆی سلێمانی، ئەندام
پ.ی.د. كارزان محەمەد ئەحمەد، دكتۆرا/ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، ڕاگەیاندن، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ئەندام
پ.د. ڕێبەر گۆران مستەفا، دكتۆرا/ پڕۆفیسۆر، ڕاگەیاندن، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ئەندام و سەرپەرشتیار.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket