riklam

لە روداوێکی هاتوچۆدا لە کفری هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا

کوردستان 02:56 PM - 2026-09-06
رووداوێکی هاتووچۆ لە کفری هاتوچۆی گەرمیان

رووداوێکی هاتووچۆ لە کفری

لە نزیک بەنداوی باوەشاسوار لە کفری، روداوێکی هاتوچۆ رویدا و هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

هاتوچۆی گەرمیان سەبارەت بە روداوەکە رایگەیاندووە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری 'جێب واز' بە ئاڕاستەی بەنداوی باوەشاسوار رۆیشتووە و ماتۆڕسکیلێکیش بە ئاڕاستەی گەڕانەوە بۆ ناوشار هاتووە، پێکدادان رویداوە و هاووڵاتییەک بەناوی 'هاوکار عەلی' کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بووە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی هاتوچۆی گەرمیان، ئەو هاووڵاتیەی گیانی لەدەستاوە، لەدایکبووی ساڵی 1997ـە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket