riklam

لە ئەنقەرە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی دەم پارتی بەرێوەدەچێت

کوردستان 04:23 PM - 2026-09-06
 پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی دەم پارتی میدیاکان

پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی دەم پارتی

ئەمڕۆ 6ی9ی2026، پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی دەم پارتی، لە شاری ئەنقەرە پایتەختی تورکیا بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام و کەسایەتییە جیاوازەکان بەڕێوەچوو.

کۆنگرەکە بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییەکان لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیاوە و لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت لە ناوچەی ینی محەلێی ئەنقەرە لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.

لە کۆنگرەکەدا بە کۆى دەنگى هەموو ئەندامانى کۆنگرەى پێنجەمى پارتى یەکسانى و دیموکراسى گەلان (دەم پارتى) کە 535 کەس بەشداربوون، هەریەک لە تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغولاری، وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتى هەڵبژێردرانەوە.

تونجەر باکرهان دواى هەڵبژاردنەوەى وتی: دەستکەوتی کورد لە ناوچەکەدا مەترسی نییە، بەڵکو دەستکەوتی تورکیایە و دەستکەوتی تورکیاش دەستکەوتی کوردە.

تولاى هاتیمئۆغولاری لە دواى هەڵبژاردنەوەى وتی: کاتێک زمانی ئاشتی دەگۆڕێت، ناکرێت بە زمانی کۆن بەردەوام بین و کاتێک پرسی کورد پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە، ناتوانین بە ئامرازە کۆنەکان سیاسەت بکەین.

هاوکات کۆنگرەی گشتگیر لە بەهاری 2027 ئەنجامدەدرێت، هەروەها دوابەدوای پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی، پارتی دەم بەنیازە کۆنگرەیەکی هەمەلایەنە بۆ گۆڕانکاری و داڕشتنەوەی نوێ، هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی ببەستێت.

بڕیارە ئەم کۆنگرەیە لە بەهاری ساڵی 2027 بە هەماهەنگی لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای بەهێزکردنی هاوپشتی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی بەڕێوەبچێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket