riklam

قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی لە باڵیۆزی روسیا لە عیراق دەکات

کوردستان 02:27 PM - 2026-09-08
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و ئێلبروس کۆتراشێڤ باڵیۆزی روسیا لە عیراق نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و ئێلبروس کۆتراشێڤ باڵیۆزی روسیا لە عیراق

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عیراق، ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی روسیا لە عیراق ماڵئاوایی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کرد.

لە کۆبوونەوەی ماڵئاواییەکەدا کە رۆژی8ی9ی2026، قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی باڵیۆزی روسیای کرد بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی روسیا.

ئاماژەی بەوەشدا کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زۆر هاوکار بووە لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا و هیوای خواست باڵیۆزی نوێی روسیاش لەسەر هەمان رێچکە بەردەوام بێت.

قوباد تاڵەبانی ئێلبروس کۆتراشێفی وەک دۆستێکی گرنگی هەرێمی کوردستان وەسف کرد و رایگەیاند: هەرگیز هەوڵ و ماندووبوونەکانی لەبیر ناکرێن و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket