دوو ئاگر لە سنوورى شارباژێڕ کەوتەوە و کۆنتڕۆڵ کرا
کوردستان 01:47 PM - 2026-09-09
راگەیاندنى پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی
وێنەیەکى ئاگرەکەى سیتەک
شەوی ڕابردوو لە سنوری گوندەکانی
(وەڕاز و گردە زوبێر و چەمی سنکێ و چەمی قوتابیان)ى شارباژێڕ ئاگرێکی ڕووبەر
فراوان کەوتەوە، هاوکات لەناحیەی سیتەک بە هۆکارێکی نادیار ڕووداوێکی ئاگر
کەوتنەوە ڕوویدا.
بە هەوڵ و هەڵمەتى سەرجەم
هێزەکان لە پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ، بنکەی سیتەک و ماوەت، بەرگری شارستانی و ژینگە دۆستانی سنورەکە و خەڵکى دڵسۆز توانرا
ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
سەبارەت بە ئاگرەکەى سیتەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی
پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و بەپێی
دەرئەنجامە سەرەتاییەکان ڕوبەری 20 دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاوە و
زیان بەچەند باخێکی هاووڵاتیان گەیشتووە .
هاوکات سەبارەت بە ئاگرەکەى سنوری گوندەکانی (وەڕاز و گردە زوبێر و چەمی سنکێ و چەمی قوتابیان) بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە
دەستیپێکردوە و پەڕاو ڕێکخراوە، بەپێ دەرئەنجامە سەرەتاییەکان ڕوبەری زیاتر لە
هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتاوە و زیان بە ژمارەیەک ڕەز و باخی هاووڵاتیان
گەیشتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

